یاریگا –
چاوەڕوانییەکان لە سێرجیۆ کۆنسێساو خەریکە پێچەوانە دەبێتەوە کاتێک هەر لە سەرەتای هاتنیدا دوای دوو یاری توانی نازناوی جامی سوپەری ئیتاڵیا بۆ ئەیسی میلان بباتەوە، بەڵام ئێستا هەست بە ناڕەزایەتی دەکرێ لە دژی ئەو راهێنەرە پۆرتوگالییە.
کۆنسێساو کە مانگی رابردوو لەبری پاولۆ فۆنسیکای هاونیشتیمانی، تا ئێستا 8 یاریی سەرپەرشتی رۆسۆنێری کردووە خاوەنی 5 بردنەوە، یەکسانبوونێک و 2 شکستە لەسەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا.
یاریی بەرامبەر پارما لە 26ی ئەم مانگە لە میانی رکابەرایەتیەکانی سێریائەی کە یانەکەی توانی 3-2 براوەبێت، روخسارێکی نوێی ئەو راهێنەرەی پیشاندا کاتێک دوای یارییەکە لەگەڵ داڤید کالابریا کە یەکێکە لە کاپتنەکانی یانەکە، نزیکبوون پێکداهەڵپژێن ئەگەر هەرزوو لەلایەن یاریزان و ستافەکەوە ناوبژی نەکرابان.
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە رۆژنامەی Republicaی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، کۆنسێساو بووەتە مایەی نائاسوودەیی یاریزانەکانی میلان لە ژووری جلگۆڕین.
سەرچاوەکە ئەوەشی زانیوە کە هەندێ لە یاریزانەکانی ئەو یانەیە حەز بە شێوازی مامەڵەی راهێنەرەکە ناکەن و پێیان وایە “زۆر توندە”.
🚨 Sérgio Conceição has already made players unhappy within the AC Milan locker room.
Some players don’t like his methods, which they consider “too harsh”.
(Source: @repubblica) pic.twitter.com/4cD8WVQBax
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) January 31, 2025