گەرمە بەفەرمی گواستنەوەی بەرگریکارێکی کوردی بۆ ریزەکانی راگەیاند
یاریگا –
گەرمە بەفەرمی گواستنەوەی ئالان محێدین بەرگریکاری کوردی هەڵبژاردەی عێراقی بۆ ریزەکانی راگەیاند.
یانەی گەرمە کە یەکەم وەرزە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بەشداریی دەکات، بەفەرمی گواستنەوەی ئالان محێدین بەرگریکاری یانەی ئوستیکتێنسی سویدی بۆ ریزەکانی راگەیاند، ئەو بەرگریکارە کوردە تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە درێسی یانەکەی ئەنبار دەپۆشێت.
بەرگریکارە 31 ساڵانەکە لە ساڵی 2024 لە جام و خولی سویدی لە 29 یاری بە درێسی ئوستیکتێنس گۆڵێک و ئەسیستێکی کردووە و خاوەنی 3 یاریی نێودەوڵەتیشە بە درێسی هەڵبژاردەی عێراق، هاوینی رابردوو نزیکبوو پەیوەندی بە ریزەکانی قوە جەوییە بکات.
ئالان محێدین خەڵکی شاری سلێمانییە لە شاری گۆتیبۆرگ لە سوید لەدایکبووە، لە سەرەتای کاروانی وەرزشییەوە لە یانەکانی سوید یاریی دەکات، پێشتر یاریی بۆ یانەکانی ئۆرگرێتە و گایس گۆتینبێرگی سویدی کردووە و ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان نرخەکەی 150 هەزار یۆرۆیە.