عێراقکوردستان

بۆ یارییەکەی گەڕمە دهۆک توانای دوو یاریزانی بۆ گەڕایەوە

نەورۆز لە یاریگای خۆی رووبەرووی قاسم دەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

پێش یارییەکەی بەرامبەر گەڕمە دهۆک توانای دوو یاریزانی بۆ گەڕایەوە و بۆ یەکەمجاریشە لە مێژوو رووبەرووی یەکتر دەبنەوە.

لە گەڕی 17ـەی خولی ئەستێرەکانی عێراق، دهۆک لە یاریگای خۆی کاتژمێر 7:30ـی شەو بەرامبەر گەڕمە یاریی دەکات، بە هۆی دامەزراندنی گەڕمە بەم دواییانە بۆ یەکەمجارە لە مێژوو هەر دوو یانە بەرامبەر یەکتر یاریی دەکەن، بۆ یارییەکەی ئەمڕۆش دهۆک توانای هەریەک لە یاریزانان ئاکۆ حزێر و زوڵفەقار یونسی بۆ گەڕاوەتەوە بەشداری مەشقە بە کومەڵەکانی دوێنیان کردووە لەگەڵ تیپەکە.

دهۆک بە ئاستێکی باشدا تێپەڕ دەبێت و 28 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی پێنجەم دێت، گەڕمە بە 20 خاڵ لە ریزبەندی 12ـەی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت.

نەورۆز لە یاریگای خۆی کاتژمێر 2ـی دوای نیوەڕۆ رووبەرووی قاسم دەبێتەوە، هەر دوو یانە حەفت یاریی فەرمیان بەرامبەر یەکتر کردووە، نەورۆز چوار یاریی بردۆتەوە لە دوو یارییش یەکسان بوونە و قاسمیش سەرکەوتنێکی بە دەستهێناوە، هەر یەک لە محەمەد زاملی هێرشبەر و  محەمەد هاشمی یەمەنی بۆ یارییەکە ئامادە دەبن، عیماد عیسای گۆڵپارێز بەهۆی پێکانەوە بەشداری ناکات و ئیفیانی ئیفیانیش بەشداری مەشقەکانی کردۆتەوە بەڵام یارییکردنی بۆ ئەم یارییە یەکلایی نەکراوەتەوە.

بە راهێنەرایەتی قەحتان جەسیر لە کۆی شەش یاریی سێ سەرکەوتن و دوو یەکسان بوون و شکستێکی هەیە بە 19 خاڵ لە ریزبەندی 14ـەم دێت، قاسم 24 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی نۆیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button