یاریگا –
نهێنییەکی هانزی فلیک لە راهێنانەکانی بارسێلۆنا ئاشکرابوو، بەرگریکارێکی یانەکە دان بەوەدا دەنێت لە راهێنانەکان پشت بە شاشە دەبەستێت.
ئالیخاندرۆ باڵی بەرگریکاری بارسێلۆنا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی ئاتاڵانتا دەڵێت :’لە سەرەتای وەرزەوە تا ئێستا هانزی فلیک ئەم کارە دەکات، ئەو لە راهێنانەکان لە رێگای شاشەیەکەوە هەڵوەستە لەسەر هەڵە تەکتیکییەکانمان دەکات و بۆمان روون دەکاتەوە’.
لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوبووەتەوە، لە راهێنانەکان شاشەیەکی گەورە دانراوە، تیایدا دەتوانرێت ڤیدیۆی یارییەکان پەخش بکرێت بۆ ئەوەی یاریزانان بیبینن و بەخۆیاندا بچنەوە.
🆕NOVETAT | Hansi Flick ha instal·lat una pantalla gegant al camp d’entrenament de la Ciutat Esportiva
📺 Per analitzar en vídeo aspectes tàctics amb els jugadors
📹 @AdriaAlbets pic.twitter.com/cZrGByI1VV
— Què T’hi Jugues (@QueThiJugues) January 28, 2025