یاریگا –
ئاتاڵانتا بۆ یاریی بەرامبەر بارسێلۆنا لە چامپیۆنزلیگ ئەستێرەیەکی لەدەست دا.
رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، ئادیمۆلا لووکمان هێرشبەری نەیجیریایی بەهۆی پێکانەوە لە یاریی بەرامبەر بارسێلۆنا بێبەش دەبێت، لووکمان بەهۆی پێکانەوە بۆ یارییەکەی چوارشەممە گەشتی کەتەلۆنیا ناکات و بۆ یارییەکە بەردەست نابێت.
جیانلوکا دی مارزیۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، لووکمان لە راهێنانەکان لە ئەژنۆی هەستی بە ئازار کردووە و ناتوانێت بۆ یارییەکەی چوارشەممە لەگەڵ یانەکەی گەشت بکات.
لووکمان لە ئەژنۆی تووشی پێکان بووە و ماوەیەک لە یاریکردن دادەبڕێت، بەڵام هێشتا ماوەی دوورکەوتنەوەی دەستنیشان نەکراوە، تەنیا بێبەشبوونی لە یارییەکەی چامپیۆنزلیگ یەکلابووەتەوە.
جگە لە لووکمان، هەریەکە لە جیانلوکا سکاماکا و ئۆدیلۆن کۆسۆنۆ لە یارییەکەی چوارشەممە بێبەش دەبن و ناتوانن یاریی بۆ ئاتاڵانتا بکەن.