ئهڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
ڤۆڵفسبورگ بەرگریکارێکی پرێمەرلیگی گواستەوە
ئەمڕۆ هەموو شتێک تەواو دەبێت
یاریگا –
ڤۆڵفسبورگ بۆ گواستنەوەی بەرگریکارێک گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ برێنتفۆرد.
تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، برێنتفۆرد و ڤۆڵفسبورگ لەسەر گواستنەوەی مادس رۆرسێلڤ رێکەوتوون.
بەگوێرەی رێککەوتنی نێوان هەردوو یانەکە، رۆرسلێڤ بەخواستن تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە پەیوەندی بە یانە ئەڵمانییەکەوە دەکات، لە بڕگەیەکی گرێبەستەکەشدا هاتووە، ڤۆڵفسبورگ دەتوانێت لە دوای تەواوبوونی ماوەی خواستنەکەی، بە بڕی 5.5 ملیۆن پاوەند بە هەمیشەیی بیگوازێتەوە.
دوای گواستنەوەی مایکڵ کایۆدێ، بەرگریکاری باڵی راستی ڤۆڵفسبورگ بۆ فیۆرێنتینا، ڤۆڵفس رۆرسلاڤی گواستەوە.