یاریگا –
شه‌وی رابردوو ریال مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووه میوانی ڤایادۆلیدی ریال مه‌درید یارییه‌كه‌ی (3-0) له سوودی خۆی ته‌واو كرد.
کیلیان ئێمباپێی ئەستێرەی فەرەنسی لە بردنەوەکەی ریاڵ مەدرید دره‌وشایه‌وه و یەکەم هاتریکی لەگەڵ تیپه ئیسپانیاكه کرد، رۆلێكی گرنگی هه‌بوو له بردنه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی.
🏠 ¡Y Kylian Mbappé se llevó el balón a su casa!
3️⃣ ¿Será el primero de muchos? pic.twitter.com/di82K3r5cK
— Diario AS (@diarioas) January 26, 2025
ریال مەدرید بە کۆکردنەوەی 49 خاڵ پێگه‌ی خۆی له پێشەنگی ریزبەندی خولی ئیسپانیا بەهێزتر کرد و جیاوازییەکەی لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدریدی دووەمی ریزبەندی بۆ 4 خاڵ به‌رزكرده‌وه.
بۆ دووه‌م یاریی له‌سه‌ر یه‌ك له خولی ئیسپانیا ڤینیسۆس له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید به‌شداری نه‌كرد، مێرنگی له ئاماده‌نه‌بوونی یاریزانه به‌رازیلیه‌كه ئاستێکی نایابی پێشکەش کرد، بۆ دووه‌م یاریی له‌سه‌ر یه‌ك به ئه‌نجامێكی گه‌وره بردیه‌وه ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو (4-1) سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر لاس پاڵماس تۆماركرد.
سەرکەوتنی ریاڵ مەدرید پرسیاری لەسەر باشتربوونی ئاستی یانه‌كه بەبێ ڤینیسیۆس جونیۆر دروستکرد، رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا تیشكیان خستۆته سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی ریال مه‌درید به‌بێ ئاماده‌بوونی ڤینی.
👀 Un triplete de Mbappé, sin Vinicius, permite al Real Madrid abrir brecha en la Liga
✍️ @FermindelaCalle https://t.co/3yx1GTXsqw
— Diario SPORT (@sport) January 25, 2025
رۆلی ڤینییسۆس
کەس ناتوانێت نکوڵی لە رۆڵی گەورەی ڤینیسیۆس جونیۆری لە سەرکەوتنەکانی ریاڵ مەدرید لە وەرزەکانی رابردوو بکات، بەتایبەت تیپەکە وه‌رزی رابردوو نازناوی چامپیۆنزلیگ و سوپەری ئیسپانیا و خولی ئیسپانی برده‌وه.
ڤینیسیۆسی تەمەن 24 ساڵ، وەرزی رابردوو 25 گۆڵی و 12 ئەسیستیشی له‌گه‌ڵ یانه‌كه هه‌بوو، ئهستێڕهیهكی دیاری تیپه‌كه بوو، رۆلی گه‌وره‌ی له بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان بینی، وه‌رزی رابردوو له یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ به‌ڕامبه‌ر بوروسیا دۆرتمۆند گۆڵی تۆمارکرد و له قۆناخی پێش کۆتاییشدا دوو گۆڵی له به‌ڕامبه‌ر بایرن میونشن كرد.
Vinícius Júnior: the first Brazilian to score in two different finals 🇧🇷#UCLfinal pic.twitter.com/RfbNzlH93n
— UEFA Champions League (@ChampionsLeague) June 2, 2024
له ئاماده‌نەبوونی ڤینیسیۆس، ئێمباپێ و بێلینگهام دەدرەوشێنەوە
زۆرێک پێشبینیان دەکرد ئاماده‌نەبوونی ئەستێرە بەڕازیلییەكه له یارییه‌كانی ریال مه‌درید خاڵێکی نەرێنی بێت و مەترسی لەسەر ئاستی یانه‌كه دروست بکات، بەتایبەتی کە وەرزی رابردوو دیارترین یاریزان بوو، بەڵام پێچەوانەکەی روویدا.
ڤینیسیۆس لەم وەرزەدا 26 یاری بۆ ریال مه‌درید كردووه و 16 گۆڵ و 10 ئەسیستی هه‌یه.
ئەستێرە بەڕازیلییەکە لە یارییەکەی بەرامبەر لیڤەرپوول لە چامپیۆنزلیگدا بەشداری نەکرد، کە ریاڵ مەدرید بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک دۆڕا.
لە ئاماده‌نه‌بوونی ڤینیسیۆسدا، ریال مەدرید (2-0) لە گیتافی و (3-0) له جیرۆنای برده‌وه، هه‌روه‌ها به ئه‌نجامی (4-1) سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر لاس پاڵماس تۆماركرد و شه‌وی رابردووش (3-0) له ڤایادۆلیدی بردەوە.
ئاستی بەکۆمەڵی ریاڵ مەدرید، تەنانەت لە نه‌بوونی ڤینیسیۆسیشدا، بە روونی باشتر ده‌رده‌كه‌وێت، بەتایبەت لە رووی ئاستی هێرشبەرییەوە، ئەمەش سوودی بۆ کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی نوێی تیپەکە هەبوو، کە یەکەم هاتریکی له ئاماده‌نه‌بوونی هاوڕێ بەڕازیلییەکەی كرد.
ئێمباپێ لە نه‌بوونی ڤینیسیۆس جونیۆر حه‌فت گۆڵی كردووه، هەروەها یاریزانە فەرەنسییەکە چالاک‌تر و باشتر له یاریگا ده‌رده‌كه‌وێت باشتر جوڵه‌ی له ناوچه‌ی سزا هه‌یه، لە پشت بەرگریکارەکانەوە باشتر ده‌جوڵێت، تیپەکەش بە روونی بۆ ده‌رفه‌ته‌كان و تۆماركردنی گۆڵ پشتی پێ به‌ستووه.
یاریزانێکی دیکە کە سوودی لە ئامادەنەبوونی ڤینیسیۆس وەرگرتووە، جود بێلینگهامە کە لە لایەنی هێرشبربهری زۆر باشتر بووه هه‌روه‌ها ئاستی یاریزانه‌كه‌ش باشتر ده‌رده‌كه‌وێت.
لە ئاماده‌نه‌بوونی یاریزانه به‌رازیلیه‌كه بێلینگهام 3 گۆڵی و 3 ئەسیستی كردووه، ئەمەش یەک لەسەر سێی ئەو یاریزانەیە کە لە تەواوی ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید پێشكه‌شی كردووه، بەو پێیەی 9 گۆڵی تۆمارکردووە و 10 ئەسیستیشی بۆ هاوڕێکانی کردووە.
ژووری جلگۆڕین
پێدەچێت ئەو قسانەی لە رۆژنامەکانی ئیسپانیادا باس دۆخی ژووری جلگۆرینی ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ ڤینیسیۆس دەکەن، راست بێت، چونکە تیپەکە لە نه‌بوونی ئه‌و له حاڵەتێکی تەکنیکی و ره‌وشتی باشتردا دەرکەوت زۆر ئارامتر له یاریگا ده‌بینرێت.
زۆرێک لە راپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا ئاماژەیان بەوە کردووە، یاریزانانی یانەی ریال مەدرید خۆیان بڕوایان بەوە هەیە کە تیپەکە لە نه‌بوونی ڤینیسیۆسدا باشتر دەردەکەوێت و ئەمەش گەیشتووەتە فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەکە.
سەرەڕای هەموو ئەو بابەتانە، کارلۆ ئانچیلۆتی ئیتاڵی راهێنەری یانەی ریال مەدرید لە لێدوانەکانی پێشووی بەر لە یارییەکەدا پشتڕاستی کردەوە کە ئامادەنەبوونی ڤینیسیۆس کاریگەری له‌سه‌ر تیپه‌كه ده‌بێت رایگه‌یاند، ڤینی یاریزانێكی گرنگی ریال مه‌دریده.