ئیسپانیاگرنگترین

پریڤیوی یاریی بارسێلۆنا V ڤالێنسیا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو لە یارییەكی دیكەی یارییەكانی هەفتەی 21ی لالیگای ئیسپانیا بارسێلۆنا میوانداری ڤالێنسیا دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 21ی لالیگای ئیسپانیا.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

بارسێلۆنا لە چەند یاریی رابردووی لالیگادا تووشی ئاستەنگ بووەتەوە و بە جۆرێک لە كۆتا هەشت یاریدا تەنیا شەش خاڵی بەدەستهێناوە.

لە یاریی رابردوودا لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بارسێلۆنا ریمۆنتادایەكی مێژووی بەرامبەر بێنفیكا كرد، یارییەكەی بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر چوار گۆڵ لێبردەوە.

لەم وەرزەی لالیگادا بارسێلۆنا 20 یاریی كردووە، لە 12 یاریی براوە بووە، 3 یاریی یەكسان بووە و پێنج یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 39 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی لالیگا دێت.

لەبەرامبەردا ڤالێنسیا لەم وەرزەی لالێگادا ئاستێكی خراپ پێشكەش دەكەن و بە جۆرێك مەترسی دابەزینیان لەسەرە.

لە 20 یارییدا تەنیا سێ یارییان بردووەتەوە حەوت یاڕییش یەكسان بوون و 10یارییش دۆڕاون.

بە كۆكردنەوەی 16 خاڵ لە ریزبەندی پێش كۆتایی خولەكە دێن.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

بارسێلۆنا بە بێ دانی ئۆلمۆ، ئینیگۆ مارتینێز، تێر شتیگن و مارک بێرناڵ رووبەرووی ڤالێنسیا دەبێتەوە.

لە بەرامبەردا ڤالێنسیا بە بێ مۆسكێرا، دیاخابی، كۆرێیا رووبەرووی بارسێلۆنا دەبێتەوە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی بارسێلۆنا

پێنا

كۆندێ، كوبارسی، ئاراوخۆ، بالدێ

كاسادۆ، پێدری

یامال، گاڤی، رافینیا

لیڤاندۆڤسكی

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ڤالێنسیا

مامارداشڤیلی

فۆلكوێر، تارێگا، گاسیرۆوسكی، گایا

گوێرا، بارێنچیا

نۆگویرۆل، ئالمێێدا، ریۆخا

دورۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button