بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر سیتی لە یەکلاییکردنەوەی گرێبەستێکی دیکە نزیکە

شۆڕشی گواستنەوەکانی بەردەوامە

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر سیتی نزیکە لە یەکلاییکردنەوەی گرێبەستێی دیکە، ئەوەش بە گواستنەوەی لاوێکی دەرکەوتوو.

سیتی تا ئێستا لە مێرکاتۆی زستانە سێ گرێبەستی راگەیاندووە، ئەوانیش عومەر مەرمووش لە یانەی ئێنتراخت فرانکفورت، عەبدولقادر خوسانۆڤ لە لانسی فەڕەنسی و ڤیتۆر رێیس لە پاڵمێراس. ئێستاش نزیکبووەتەوە لە گواستنەوەی سڤێری نیپانی نەرویجی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، نیپان گەشتی شاری مانچێستەر دەکات و بۆ تەواوکردنی گفتوگۆکان و رێککەوتن لەسەر وردەکارییەکان، لەوێش مان سیتی پلانەکانی خۆیان بۆ یاریزانە 18 ساڵانەکە دەخاتەڕوو.

رۆمانۆ ئەوەشی زانیوە کە یەکێک لە پلانەکانی سیتیزنس ئەوەیە ئەو ناوەڕاستکارە بەخواستن بنێرنە ریزەکانی جیرۆنای ئیسپانی.

سڤێری کە ئێستا لە یانەی رۆسنبێرگی وڵاتەکەیەتی، وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەکەی توانی لە 28 یاریدا 8 گۆڵ و 7 ئەسێست بکات و ببێتە جێی سەرنجی یانە گەورەکان.

ناوبراو لە ماوەکانی رابردوودا ئامانجێکی سەرەکی ئارسیناڵ بوو، بەڵام ئێستا سیتی بەتەواوەتی نزیکە لە یەکلاییکردنەوەی رێککەوتنەکان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button