عێراقکوردستان

تەڵال بلوشی: یەکسانبوونمان بەرامبەر نەفتی میسان دادپەروەرانە بوو

ئەحمەد نازم: خاڵێکی گرنگمان بە دەستهێنا لە دەرەوەی یاریگای خۆمان

Yariga App

یاریگا –

راهێنەری زاخۆ باس لە یەکسان بوونەکەیان بەرامبەر نەفتی میسان دەکات و دەڵێت ئەنجامەکە دادپەروەرانە بوو.

لە گەڕی 16ـەی خولی ئەستێرەکانی عێراق، زاخۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی 1 _ 1 لەگەڵ نەفتی میسان یەکسان بوو، لەم یارییەدا بۆ یەکەمجار لە گێمی دووەم ئەحمەد یاسین یاریزانی نوێی زاخۆ و هەڵبژاردەی عێراق بەشداری لە یارییەکە کرد.

تەڵال بلوشی راهێنەری قەتەڕی زاخۆ دوای یارییەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی باسی لە ئاست و ئەنجامی یارییەکە کرد و گوتی:

یەکسان بوونەکەمان دادپەروەرانە بوو هەرچەندە کۆمەڵێک دەرفەتی گۆڵ کردنمان لە دەستدا، دوای پێشکەوتنی نەفتی میسان پلانمان گۆڕی و چەند گۆڕانکارییەکمان کرد و توانیمان گۆڵی بەرامبەر تۆمار بکەینەوە، هەرچەندە سەرکەوتنمان لە یاریی ئەمڕۆ زۆر گرنگ بوو چونکە لە ریزبەندی یەکەم نزیک دەبووینەوە، سودمان لە یاریزانی یەدەگەکان وەرگرت بە هۆی ئەو پێکانە زۆرەی کە تووشی یاریزانەکانمان بوو.

ئەحمەد نازم یاریزانی زاخۆ دوای یارییەکە باسی لە بە دەستهێنانی ئەو خاڵە کرد کە لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بە دەستیان هێنا و بە خاڵێکی گرنگی زانی، ئەحمەد زیاتر دەربارەی یارییەکە گوتی:

بە دەستهێنانی خاڵێک لە دەرەوەی یاریگای خۆمان زۆرباش بوو، ئەمڕۆ ئاستی یاریزانەکان زۆرباش بوو ئەمەش وادەکات بەردەوام بین لە سەر کێبڕکێی ریزبەندی یەکەم، سوپاسی هاندەران دەکەین کە رێگایەکی دووریان بریبوو بۆ ئەوەی ئەمڕۆ پاڵپشتیمان بکەن، بەڵێنیان پێدەدەین لە داهاتوو باشتر بین.

سەرەڕای بە دەستهێنانی خاڵێک زاخۆ بە 29 خاڵ لە ریزبەندی سێیەم هاتە ریزبەندی چوارەم دوای سەرکەوتنی تەڵەبە بەرامبەر نەفت، یاریی داهاتوو زاخۆ لە یاریگای خۆی میوانداری نەجەف دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button