ئینگلتەراگرنگترین

ئەستێرەیەکی ناودار بایکۆتی هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا دەکات

"مەیسن دەبێتە جامایکی"

Yariga App

یاریگا –

مەیسن گرینوود بە یەکجاری هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا بلۆک دەکات.

رۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاویکردووەتەوە، مەیسن گرینوود بڕیاریداوە هەڵبژاردەکەی بگۆڕێت. لەمەودوا یاریی بۆ هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا ناکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە بەریتانییەکە، گرینوود بڕیاریداوە یاریی بۆ هەڵبژاردەی جامایکا بکات چونکە باوکی یاریزانەکە جامایکییە و کوڕەکەی دەتوانێت درێسی ئەو هەڵبژاردەیە بپۆشێت.

دێنیس چانگ سکرتێری فیدراسیۆنی تۆپی پێی جامایکا لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی جامایکا ستار پشتڕاستیکردووەتەوە کار لەسەر کەیسەکە دەکەن و چاوەڕوانی رووناکی سەوزن. بەڵام جارێ هیچ نوێکارییەک نییە و دۆخەکە وەک چەند مانگێک لەمەوبەر ماوەتەوە. هێشتا بەتەواوی مافی یاریکردنی یاریزانەکەیان بۆ هەڵبژاردەی جامایکا بەدەستنەهێناوە و چاوەڕوانی بڕیاری کۆتایی دەکەن.

گرینوود بەهۆی تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی لە ریزی هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا دوورخرایەوە و یانەی مانچێستەر یونایتدیش دەستبەرداری بوو.

پاش وەرزێک یاریکردن بۆ خێتافی ئیسپانی، هاوینی رابردوو پەیوەندی بە مارسیلیای فەڕەنسی کرد و لەگەڵ ئەو یانەیە ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات. تاوەکو ئێستا بە تۆمارکردنی 12 گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی خولەکەی گرتووە.

گرینوود دەتوانێت یاریی بۆ جامایکا بکات؟

لەڕووی یاساییەوە هیچ کێشەیەکی نابێت، چونکە تەنیا 12 خولەک یاری بۆ هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا کردووە و یارییەکەش لە نەیشنزلیگ بووە، بۆیە دەتوانێت هەڵبژاردەکەی بگۆڕێت.

هەرچەندە یاریی بۆ هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕای ژێر 15 ساڵان، 17 و 18 و 21 ساڵان کردووە بەڵام لەڕووی یاساییەوە کێشەی بۆ دروست نابێت.

بۆیە ئەگەر لە هەفتەکانی داهاتوو رووناکی سەوزی بۆ هەڵبکرێت. دەتوانێت لەگەڵ جامایکا بەشداری پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی 2026 بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button