فەرمی؛ جۆزێ مۆرینیۆ یاریزانێکی دیکەی ناوداری گواستەوە
یاریگا –
بەشێوەیەکی فەرمی فەنەرباچێ بەرگریکارێکی بەڕازیلی گواستەوە.
ماڵپەڕی فەرمی فەنەرباچێ بڵاویکردووەتەوە، لەگەڵ دیێگۆ کارلۆسی بەرگریکاری پێشووی ئاستۆن ڤێلا گەیشتوونەتە رێککەوتن و ئێستا یاریزانە بەڕازیلییەکە گرێبەستێکی بۆ ماوەی سێ بۆ پێنج وەرز لەگەڵ یانەکە واژۆ کردووە.
یانە تورکییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، تێچووی گواستنەوەی بەرگریکارە تەمەن 31 ساڵانییەکە 4.5 ملیۆن یۆرۆیە.
Welcome to our family, Diego Carlos 💛💙
Our club has finalized an agreement with Aston Villa and Brazilian center-back Diego Carlos for his transfer.
Diego Carlos has signed a 3.5-year contract with our club.
We warmly welcome our new player to the family and wish him great… pic.twitter.com/nbGsp4n13N
— Fenerbahçe English (@Fenerbahce_EN) January 23, 2025
فەنەرباچێ بە سەرپەرشتی جۆزێ مۆرینۆی پۆرتوگالی سەرقاڵی بەهێزکردنی هێڵی بەرگری تیپەکەیەتی.
یانەکە دوێنێ بەفەرمی گواستنەوەی میلان شکرینیاری سلۆڤاکی و بەرگریکاری پاریس سانجێرمانی بەشێوەی خواستن راگەیاند.