دانی ئۆلمۆ بەهۆی بارسێلۆناووە تووشی خەمۆکی بووە
یاریگا –
دانی ئۆلمۆ لە چەند هەفتەی رابردووەوە بەهۆی ناڕوونی تۆمار کردنی گرێبەستەکەی بە دۆخێکی دەروونی زۆر خراپدا تێدەپەڕێت.
ئۆلمۆ کە بە هۆی پێکانەوە نەیتوانی گەشتی لیسبۆن بکات و لە یاریی بەرامبەر بێنفیکا ئامادە نابێت، یانەکەی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند ماوەی دوور کەوتنەوەیان راگەیاند. بەگشتی بەیاننامەی پزیشکی بۆ کێشەیەکی لەو شێوەیە بڵاوناکرێتەوە، چونکە لە هیچ حاڵەتێکدا بە پێکان هەژمار ناکرێت، بەڵام ئەم رێکارەی یانەکە بۆ رێگریکردن بوو لە دەنگۆکان.
ئەوەی دانی ئۆلمۆ لە چەند هەفتەی رابردوودا ئەزموونی کردووە بە هیچ شێوەیەک ئاسان نەبووە. لە راستیدا بە گوتەی کەسانی نزیک لە هێرشبەرەکە، ئەو فشارەی کە بەهۆی ئەم حاڵەتەوە دروست بووە هۆکارێکی سەرەکی بووە بۆ دابەزینی هێزی ماسولکەکانی. ئەم فشارانە هەمووی بەهۆی پرسی مۆڵەتی لالیگا و یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بووە.
ئۆلمۆ کاتێکی سەختی تێپەڕاندووە. هەوڵیداوە بە باشترین شێوە روبەڕوی دۆخەکە ببێتەوە و دەزانێت گەڕانەوەی بۆ یانە دڵخوازەکەی چی تێچووە، بەڵام ئەو رووداوانەی لە دوای گرێبەستەکەیەوە روویانداوە، وایکردووە لە دوو یاریی یەکەمی خولەکەدا بەشداری نەکات، کاریگەری لەسەر درووست کردووە. ئۆلمۆ بە کاتێکی سەختدا تێدەپەڕێت و لە هەندێک مەشق و راهێناندا دڵتەنگ و خەمۆکی پێوە دیار بووە.
دوای یارییەکەی بەرامبەر خیتافی هەستی بە هیچ ئازار و پێکانێک نەکرد. تەنیا کاتێک رۆیشتە ژووری جلگۆڕین قاچی راستی وەک بەردێک رەق ببوو، رۆژی دواتر لەلایەن ستافی پزیشکییەوە پشکنینی بۆ کرا، دەرکەوت کە تووشی فشاری ماسولکەکانی بووە. لە کۆتاییدا فشار و سترێسی مانگی رابردوو کاریگەری خۆی لەسەر هێرشبەرەکەی بارسیلۆنا نیشاندا.