چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاریی بێنفیكا V بارسێلۆنا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

دوای ماوەیەكی زۆر دابڕان ئەمڕۆ یارییەكانی چامپیۆنزلیگ دەستپێدەكاتەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان بێنفیكا لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی حەوتەمی چامپیۆنزلیگ.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

بارسێلۆنا لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە كۆی 32 یانە لە پلەی دووەمی ریزبەندییەكە دێت.

تیمەكەی هانزی فلیک لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا شەش یاریی كردووە و لە پێنج یاری براوە بووە و یارییەكیش بەرامبەر مۆناكۆ دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی پازدە خاڵ لە ریزبەندی دووەمی چامپیۆنزلیگە و بە جیاوازی سێ خاڵ لە دوای لیڤەرپوولی پێشەنگەوەیە.

بە بردنەوەیان لە بێنفیكا یانە كەتەلۆنییەكە راستەوخۆ بلیتی قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەدەستدەهێنن.

لەم وەرزەی لالیگادا بارسێلۆنا 20 یاریی كردووە، لە 12 یاریی براوە بووە، 3 یاریی یەكسان بووە و پێنج یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 39 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی لالیگا دێت.

لە بەرامبەردا بێنفیكا لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ لە كۆی شەش یاریی سێ یاریی براوە بووە یەك یاریی یەكسان بووە و دوو یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی دە خاڵ لە ریزبەندی پازدەیەمی چامپیۆنزلیگ دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

لە بێنفیكا هیچ پێكانێكیان نییە و تەواوی یاریزانەكان بۆ رووبەرووبوونەوەی بارسێلۆنا ئامادەن.

بارسێلۆنا بە بێ دانی ئۆلمۆ، تێر شتیگن، ئانسو فاتی و مارک بێرناڵ رووبەرووی بێنفیكا دەبێتەوە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی بارسێلۆنا

پێنا

كۆندێ، كریستێنسن، ئاراوخۆ، بالدێ

كاسادۆ، دی یۆنگ

فێرمین، گاڤی، فێران تۆرێس

لیڤاندۆڤسكی

پێکهاتەی پێشبینیكراوی بێنفیكا

توربن

كارێراس، ئۆتامێندی، ئاراوخۆ، ئالێكساندەر با

كوچكو، لویس، ئارسنەس

ئاكتۆركوگلو، پاڤلیدیس، دی ماریا

 

بابەتی زیاتر

Back to top button