یاریگا –
خوان لاپۆرتا، سەرۆکی بارسیلۆنا هێرشێکی توند دەکاتە سەر ناوبژیوانانی لالیگا.
شەممەی رابردوو بارسێلۆنا لە یارییەکانی گەڕی 20ـی لالیگا بووە میوانی خێتافی و یارییەکە 1-1 کۆتایی هات. پاش یارییەکە کاتالونییەکان ناوبژیوانیان بەوە تۆمەتبارکرد گوایە لێدانێکی سزای دروستی بۆ هەژمار نەکردوون.
لاپۆرتا کەمێک لەمەوبەر لە لێدوانێکی بۆ میدیاکان لەبارەی حەڵەتەکە راگەیاند، ناوبژیوانی یارییەکەی بارسێلۆنا و خێتافی شەرمەزارکەر بوو، لێدانێکی سزای دروستی بۆ کوندێ هەژمار نەکرد. ئەوەش ئابڕوچوونێکی گەورەیە.
بارسێلۆنا لە لالیگا بەدۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت، لەدوایین 8 یاریی تەنیا یەک بردنەوەی بەدەستهێناوە. بەجیاوازی حەوت خاڵ لەدوای ریال مەدریدی پێشەنگ، پلەی سێیەمی خولەکەی گرتووە.