ئیبراهیمۆڤیچ باسی وۆڵکەر و گواستنەوەی یاریزانان دەکات
ئەفسانە سویدییەکە کۆمەڵێک زانیاری بڵاودەکاتەوە
یاریگا –
زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ، راوێژکاری بالای خاوەنانی ئەیسی میلان، گواستنەوەی کایڵ وۆڵکەر، ئەستێرەی ئینگلیزی پشتڕاست دەکاتەوە.
چەندین یانە لەسەر ئاستی ئەوروپا، گرنگییان بە بەدەستهێنانی واژۆی وۆڵکەر دابوو، بەڵام پێدەچێت ئەیسی میلان لە هەمووان نزیکتربێت.
ئیبراهیمۆڤیچ لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی DAZN رایگەیاند
هەمووان دەزانن، وۆڵکەر یاریزانێکی گەورەیە، کاری گەورەی لە مانچێستەر سیتی کردووە. کاتێک یاریزانێکی وەکو ئەو لە بازاڕدابێت، بەدڵنیاییەوە گرنگی پێدەدرێت. یاریزانێکی وەکو ئەو پێچەوانەی دیدگای ئێمە نییە، چونکە یاریزانێکی بەهێز و سەرکدەیە. خەریکی هەڵسەنگاندن بۆ بەردەستبوونی دەکەین.
رۆژانە لەگەڵ سێرجیۆ (کۆنسێساو، راهێنەری میلان) قسە دەکەم، گفتوگۆمان لەبارەی وۆڵکەر کردووە و وردەکارییەکان باسکراون.
دەزانین پێویستیمان بە چییە، تاوەکو بەرەوپێشی ببەین. نامەوێت باسی زۆر وردەکاری بکەم، لەوانەیە کاریگەری نەرێنی لەسەر ئێمە هەبێت.
تیمەکەمان بەهێزە و لە جامی سوپەر ئەوەمان پیشانی هەموواندا، تیمێکین دەتوانین سەربکەوین، ئەوەی پێویستە ئێستا، بەردەوامییە.
رۆژنامەی دەیلی مەیڵ بڵاویکردووەتەوە، میلان ئامادەیە گرێبەستێک بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیو لەگەڵ وۆڵکەر واژۆ بکات.