ئه‌ڵمانیاگرنگترین

لە بایرن چ باسە؟ دوایین زانیاریی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی موسیالا و دەیڤیز

Yariga App

یاریگا –

بایرن ماوەیەکی زەحمەت بەڕێدەکات لەپای ئەو هەوڵە زۆرانەی گرتوویەتیەبەر بۆ رازیکردنی هەردوو ئەستێرەی دیاری یانەکەی جەمال موسیالا و ئالفۆنسۆ دەیڤیز.

هەردوو یاریزانەکە چاوی یانە گەورەکانی ئەورووپایان لەسەرە، بەتایبەت دەیڤیز کە ریاڵ مەدرید بە ویستێکی زۆرەوە هەوڵی بۆ دەدات. مەرجی مانەوەی هەریەکەشیان لە بایرن، زیادکردنی مووچە و مەرجی دیکەیە.

بەگوێرەی دوایین زانیاریی کە فلۆریان پلێتنبێرگی ئەڵمانی خستوویەتیەڕوو، جەمال بە روونی بە نێوخۆی یانەکەی راگەیاندووە کە دەیەوێ ئالفۆنسۆی هاوڕێی نزیکی گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە. هەمان شتیش بۆ دەیڤیزیش راستە و درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی پەیوەستە بە داهاتووی موسیالاوە.

لە درێژەی زانیاریی رۆژنامەنووسە ئەڵمانییەکەدا هاتووە کە هەردوو یاریزانەکە دەیانەوێ لەگەڵ بایرن بەردەوامبن، بەرپرسانی یانەکەش زۆر بەباشی ئاگای لەم نیازەیان هەیە. هەر ئەم خواستانەش کە بەشێکە لە بەردەوامبوونی گفتوگۆکان.

بەڵام لە بەشێکی دیکەی پلێتنبێرگدا، کە بەشە هەرە سەرنجڕاکێش و نوێیەکەیە، ئەوە ئاشکراکراوە کە بریکاری ئەستێرە کەنەندییەکە داوای ئەوەی کردووە خواستەکانی تایبەت بە مووچەی دەیڤیز هاوتەریب بکرێتەوە لەگەڵ ئەو مەرجانەی بۆ موسیالا گفتوگۆی لەسەردەکرێت. هەر ئەوەشە کە گفتوگۆیەکانی ئاڵۆزکردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button