ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەلفۆنسۆ دەیڤز وەڵامی دوایین ئۆفەری بایرن میونشنی دایەوە

Yariga App

یاریگا –

ئەلفۆنسۆ دەیڤز دوایین ئۆفەری بایرن میونشنی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە و خەریکە گفتوگۆیەکانی نێوانیان دەگاتە بنبەست.

رۆژنامەی بیلدی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، ئەلفۆنسۆ دەیڤز بەرگریکاری کەنەدی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دوایین ئۆفەری یانەکەی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە و ئۆ ئۆفەرە نەیتوانیوە دەیڤز رازی بکات گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.

رۆژنامە ئەڵمانییەکە ئاشکرایکردووە، گەرچی بایرن ئۆفەرەکەی بەرز کردووەتەوە و بەرپرسانی یانە باڤارییەکە بڕوایان وابوو بەو ئۆفەرە دەتوانن دەیڤز رازی بکەن، بەڵام بەرگریکارە کەنەدییەکە رەتیکردووەتەوە بەو ئۆفەرە رازی بێت، کە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و دتوانێت بێبەرامبەر لە یانەکە بڕوات.

ریال مەدرید دوو “بەڵێ”ـی لە باخەڵ ناوە

تۆبی ئالتشافل رۆژنامەنووسی ئەڵمانی لە رۆژنامەی بیلد رایگەیاندووە، سبەی بەڕێوەبەری کارەکانی دەیڤز میونشن بەجێدەهێڵێت، کە تاوەکو ئێستا لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان بایرن و دەیڤز نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.

رۆژنامە ئەڵمانییەکە راشیگەیاندووە، یانەکانی لیڤەرپوول، مانچێستەر یونایتد، مانچێستەر سیتی، ئارسیناڵ، چێڵسی و ریال مەدرید پەیوەندییان بە نیک هاوس بەڕێوەبەری کارەکانی دەیڤز کردووە، بۆ ئەوەی لەبارەی یانەی داهاتووی گفتوگۆ بکەن.

لەلایەکی دیکەوە، رۆدرا رۆژنامەنووسی بەنێوبانگی ئیسپانی لە تۆڕی وەرزشی ریلیڤۆی ئیسپانی رایگەیاندووە، وابزانم هەموو شتێک تەواو بووە و هاوینی داهاتوو دەیڤز دەبێتە یاریزانی ریال مەدرید.

بابەتی زیاتر

Back to top button