ئه‌مریکابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

نێیمار لەگەڵ یانەیەکی ئەمریکی گفتوگۆ دەکات

"دەبێتە رکابەری لیۆنێل مێسی"

Yariga App

یاریگا –

ئەمریکییەکان لەم زستانە هەوڵی گواستنەوەی نێیمار دا سیلڤا دەدان.

رۆژنامەنووسی فووت مێرکاتۆ، سانتی ئۆنا بڵاویکردووەتەوە، یانەی چیکاگۆ فایری ئەمریکی لەگەڵ باوکی نێیمار و بریکاری کارەکانی یاریزانەکە دەستی بە گفتوگۆ کردووە و دەیەوێت لەم مێرکاتۆیە ئەستێرە بەڕازیلییەکە بگوازێتەوە.

پێشتر دەیڤد بێکهام، خاوەنی ئینتەر مەیامی ئارەزووی بۆ گواستنەوەی نێیمار نیشانداوە، بەڵام بەگوێرەی یاساکانی خولەکە و بەهۆی هەبوونی مێسی، سوارێز و بۆسکێتس مەحاڵە یانەکە بتوانێت مووچەی نێیماریش دابین بکات.

هاوکات رۆژنامەی لێکیپی فەڕەنسی پشتڕاستیکردووەتەوە باوکی نێیمار و چیکاگۆ فایر گفتوگۆ دەکەن، یانە ئەمریکییەکە دەیەوێت هەمان ئەو ئۆفەرە پێشکەش بە نێیمار بکات کە ئینتەر مەیامی لیۆنێل مێسی پێ گواستەوە ریزەکانی.

بەڵام باوکی یاریزانە بەڕازیلییەکە بەوە ڕازی نییە. لەوبڕوایەدایە نێیمار شایستەی ئۆفەرێکی گەورەترە و دەیەوێت مووچەکەی لە مووچەی مێسی زیاتر بێت.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە فەڕەنسییەکە، هیلالی سعوودی ئامادەیە لەم زستانە دەستبەرداری نێیمار ببێت، تانەنەت ئامادەن قەرەبووی یاریزانەکە بکەنەوە تەنیا بۆ ئەوەی یانەکە جێبهێڵێت بەشێکی دیکەی پارەی گرێبەستەکەی پێدەدەن کە هێشتا 70 ملیۆن یۆرۆی لەلای سعوودیەکان ماوە.

نێیمار شەش مانگی دیکە گرێبەستەکەی لەگەڵ هیلال بەسەردەچێت. ئەمەش لەکاتێکدایە لە 2024 تەنیا 42 خولەک یاریی بۆ هیلال کردووە و 101 ملیۆن یۆرۆی وەرگرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button