عێراقکوردستان

نەورۆز بە فەرمی دەستبەرداری چوار یاریزانی تیپەکەی بوو

Yariga App

یاریگا –

بە شێوەیەکی فەرمی نەورۆز دەستبەرداری چوار یاریزانی تیپەکەی بوو، لە شوێنی ئەوانیش پێشووتر گرێبەستی نوێی واژۆ کردبوو.

نەورۆز لە پەڕەی تایبەتی خۆیان دەستبەردار بوونیان لە هەریەک لە یاریزانان ئینترێس گی پیشەگەری ناوەراستکار و هاوکار جەمالی هێرشبەر و محەمەد تەقی بەرگریکار و ئەیاد عەبدی ناوەراستکاری راگەیاند، نەورۆز بۆ هەر چوار یاریزانەکە نوسیویەتی ” سوپاس بۆ ئێوە کاتێکی نمونەیی تان لەگەڵ ئێمە پێشکەش کرد” بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا بە هۆی پێکانەوە و بەرەزامەندی هەر دوو لا گرێبەستی ئینترێس گی هەڵوەشاوەتەوە، گرێبەستی سێ یاریزانەکەی تر لە سەر داوای راهێنەری تیپەکە هەڵوەشێنراوەتەوە.

چەند رۆژێک بەر لە ئێستا نەورۆز گرێبەستی چوار یاریزانی نوێی بۆ تیپەکەی راگەیاندبوو کە هەر ئەمانەش هۆکارن بۆ دەستبەرداربوونی یاریزانەکان، نەورۆز لە گواستنەوەی زستانە گرێبەستی لەگەڵ حەمزە عەدنان و وائیل بن عوسمانی تونسی و گاتوچ پانۆمی ئەسیوبی و ئەحمەد خالید واژۆ کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button