راپۆرتی تایبەتعێراقگرنگترین

پریڤیوی یاری؛ زاخۆ بۆ قبووڵکردنی دیارییەکەی دهۆک میوانداریی کارەبا دەکات

پێکهاتەی پێشبینیکراو و راستی و مێژووی رووبەڕووبوونەوەیان

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ ئێوارە کاتژمێر 17:00 زاخۆ لە یاریگای نێودەوڵەتی زاخۆ لە گەڕی چواردەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق میوانداریی کارەبا دەکات، ئەحمەد محەمەد عەسکەر بۆ بەڕێوەبردنی یارییەکە راسپێردراوە و ناوبژیوانی یارییەکە دەبێت.

May be an image of 1 person, playing American football, playing football and text

زاخۆ دیارییەکەی دهۆک قبووڵ دەکات؟

دوای ئەوەی دهۆک لە قوە جەوییەی پێشەنگی خولەکەی بردەوە، دیارییەکی پێشکەشی زاخۆی دراوسێی کرد، زاخۆ بە بردنەوەی لە کارەبا دێتە پێشەنگی خولی ئەستێرەکانی عێراق.

زاخۆ کە بە کۆکردنەوەی 25 خاڵ لە پلەی سێیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت، بە بردنەوەی لە کارەبا ژمارەی خاڵەکانی دەگەیەنێتە 28 خاڵ و بە جیاوازیی گۆڵ بەپێش جەوییە دەکەوێتەوە و دەگەڕێتەوە پێشەنگی خولەکە.

زاخۆ لەم وەرزە لەدوای شوڕتە دووەم بەهیزترین هێلی هێرشبردنی هەیە و لە 13 یاری 22 گۆڵی کردووە و تەنیا 10 گۆڵشیان لێکراوە.

کارەبا پێش ئەم یارییە دۆخی خراپە و بە کۆکردنەوەی 15 خاڵ لە پلەی پازدەمی خولەکە دێت، وەلی کەریم و یاریزانەکانی لە لێواری دابەزیندان بۆ ریزی یانە پلە نایابەکان، کە لەکۆی 13 یاری تەنیا 10 گۆڵیان کردووە و 11 گۆڵیشیان لێکراوە.

یاریگای نێودەوڵەتی زاخۆ بووەتە دۆزەخی یانەکانی عێراق

زاخۆ لەم وەرزە لە یاریگای خۆی جگە لەوەی ریکۆردی لە ئامادەبوونی زۆرترین هاندەر تۆمارکردووە، یاریگاکەشی بووەتە دۆزەخی یانە میوانەکانی، لەکۆی 6 یاری لەم وەرزە لە یاریگای خۆی تووشی هیچ شکستێک نەبووە.

زاخۆ لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە یاریگای خۆی 14 خاڵی کۆکردووەتەوە، لەگەڵ نەورۆز و دهۆک یەکسان بووە و لە هەولێر، گەرمە، کەرخ و کەربەلای بردووەتەوە.

ئەگەر تەنیا یارییەکانی ناو یاریگای خۆیان هەژمار بکەی، لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق هیچ یانەیەک هێندەی زاخۆ لەناو یاریگای خۆی خاڵی کۆنەکردووەتەوە.

May be an image of 1 person, playing football, playing American football and text

کارەبا سیناریۆی وەرزی رابردوو دووبارە دەکاتەوە؟

وەرزی رابردوو کارەبا کاتێک لە گەڕی دوازدەم بووە میوانی زاخۆ، شافیۆ مۆمۆنی لە یاریگای نێودەوڵەتی زاخۆ چیرۆکێکی تایبەتی نووسییەوە کاتێک دووانەی لە دژی زاخۆ کرد و کارەبا 2-0 لە میواندارەکەی بردەوە.

وەرزی رابردوو گەرچی زاخۆ لە یاریگای خۆی بە کارەبا دۆڕا، بەڵام کاتێک چووە بەغدا تۆڵەی خۆی لەو یانەیە کردەوە و لە دەرەوەی یاریگای خۆی 3-1 بردنەوەی بەدەستهێنا.

لە دوایین پێنج رووبەڕووبوونەوەی نێوانیاندا، کارەبا و زاخۆ هەریەکێکیان دوو بردنەوەیان بەدەستهێناوە و لە یارییەکیش یەکسانبوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button