چی لەبارەی گواستنەوەی وۆڵکەر بۆ میلان دەزانین؟
چەند یانەیەکی دیکەش هاتوونەتە سەرهێڵ
یاریگا –
قۆناخی یەکەمی چوونە دەرەوەی کایڵ وۆڵکەر لە مانچێستەر سیتی دەستیپێکردووە.
پێپ گواردیۆلا، راهێنەری مانچێستەر سیتی روونیکردەوە، وۆڵکەر خەریکی هەڵسەنگاندنی بژاردەکانە.
تۆڕ هەواڵی سکای سپۆرتس رایدەگەیەنێت، ئەیسی میلان یەکێکە لەو یانانەی گرنگیان بە وۆڵکەر داوە، بەڵام سەرەتا رۆسۆنێری دەیەوێت چارەنووسی فیکایۆ تۆمۆری یەکلاییبکاتەوە، ئینجا هەنگاو بۆ وۆڵکەر بنێت.
سێرجیۆ کۆنسێساو، راهێنەری میلان ستراتیجییەتێکی نوێ پەیڕەو دەکات و هەرزوو چوونە دەرەوەی تۆمۆری راگرت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای سپۆرتس بێت، بایرن میونشنیش چاودێری دۆخی وۆڵکەر دەکات، بەڵام هیچ گفتوگۆییەک رووینەداوە.
بەگوێرەی یاساکانی سێریا ئەی، میلان تەنیا دەتوانێت یەک یاریزانی ئینگلیزی لە لیستی یاریزانانی زیاد بکات، بۆیە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی مارکوس راشفۆرد و وۆڵکەر دەکرێت.
راشفۆرد تاوەکو ئێستا بڕیاری خۆی نەداوە، هەرچەندە یانەکانی یوڤێنتوس، میلان و تۆتنهام گفتوگۆی سەرەتاییان لەگەڵ ئەستێرەی مانچێستەر یونایتد دەستپێکردووە، بەڵام پڕۆسەکە کاتی پێویستە.