ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

نەسڕ بە فەرمی گواستنەوەی یاریزانێکی مانچێستەر یونایتدی یەکلاییکردەوە

''باس لە زۆر ناوی دیکەش دەکرێت''

Yariga App

یاریگا –

نەسڕ بە فەرمی بڕیاری کۆتایی لەسەر گواستنەوەی کاسێمیرۆ، یاریزانی مانچێستەر یونایتد دەدات.

سەعید ئەبو داهش، راوێژکاری میدیایی کۆمپانیای نەسڕی سعوودی دوای زیادبوونی دەنگۆکانی گواستنەوەی کاسێمیرۆ بۆ نەسڕ، بڕیاریدا هەموو شتێک ئاشکرا بکات.

لە چەند رۆژی رابردوودا، زۆر باس لە گواستنەوەی کاسێمیرۆ بۆ نەسڕ کرا، ئەمەش بە نێوەندگیری کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالی، چونکە پێشتر لە مان یونایتد و ریال مەدرید، بەیەکەوە یارییان کردووە.

ئەبو داهش لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی X روونیکردەوە

تەواوی ئەو هەواڵانەی باس لە گفتوگۆی نێوان نەسڕ و کاسێمیرۆ دەکەن، دوورن لەراستی. لە ماوەی داهاتوودا ناوی زۆر یاریزانی ناوخۆیی و بیانی بە نەسڕ دەبەسترێنەوە، لەگەڵ ئەمە راهاتووین.

هەواڵە فەرمییەکان تەنیا لە پلاتفۆڕمەکانی نەسڕ بڵاودەبنەوە، ئەوەی دیکە هەمووی دەنگۆن بۆ سەرقاڵکردنی خەڵک.

کاسێمیرۆ لە هاوینی ساڵی 2022 لە ریال مەدریدەوە پەیوەندی بە مان یونایتد کرد و گرێبەستەکەی تاوەکو هاوینی ساڵی 2026 بەردەوامە.

لەم وەرزەدا کاسێمیرۆ بەشداری لە 22 یاریی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد لە تەواوی پاڵەوانیەتییەکان کردووە و خاوەنی سێ گۆڵە.

بابەتی زیاتر

Back to top button