ماڵی یاریزانێکی ئارسیناڵ بەهۆی ئاگر کەوتنەوەی لۆس ئانجلێس سووتا
یاریگا –
ماڵی کارلۆس ڤێلا، هێرشبەری پێشووی ئارسیناڵ و ریا؛ سۆسیداد بەهۆی ئاگرکەوتنەوەی لۆس ئانجلێس سووتا و وێران بوو.
ڤێلا لە ساڵی 2018 کاتێک گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال سۆسیداد کۆتایی هات ماڵئاوایی لە تۆپی پێی ئەوروپا کرد و پەیوەندی بە خولی ئەمریکیەوە کرد و درێسی لۆس ئانجلێسی پۆشی، بەڵام ئێستا رووبەڕووی کێشەیەکی گەورە بووەتەوە و ماڵی وێران بوو.
دۆخی نالەباری ئەم شارە بەهۆی ئاگرە کۆنترۆڵنەکراوەکە زیانێکی قەرەبوو نەکراوەی بە ماڵی زۆر کەس گەیاندووە، هاوکات هاوسەری ڤێلاش رایگەیاند کە ماڵەکەیان لە ناوچەی مالیبو سووتاوە، بەڵام تەندروستی خۆیان باشە.
Ex-Arsenal star Carlos Vela’s £3.3m Malibu home destroyed in LA fires as his wife shares emotional update https://t.co/W805Za3TJd
— Mail Sport (@MailSport) January 10, 2025
سایاو کانیبانو لە سۆشیال میدیادا پۆستێکی کرد و نوسیویەتی:
دوێنێ ماڵە جوانەکەمان لە مالیبو سووتا، تا ئێستاش لە شۆکداین لە هەموو ئەو رووداوانەی کە روودەدەن. زۆر دڵتەزێنە و ترسناکە هەموو شتێک ببینیت کە دەسوتێت. لە وەڵامی هەموو ئەو نامانەی کە بۆمان هاتووە و نیگەرانی ئێمەن، دەبێت بڵێم کە ئێمە سەلامەتین. “خۆشەویستییەکی زۆر بۆ ئەو کەسانەی کە بەهۆی ئەم رووداوەوە زیانیان بەرکەوتووە. هیوادارین زۆر بە زوویی بتوانن ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.
تاوەکوو ئێستا تەنیا لەسەدا شەشی ئاگرەکەی پالیسایدس کۆنتڕۆڵ کراوە و بەڕێوبەرایەتی دارستان و پاراستنی ئاگر لە کالیفۆرنیا هۆشدارییان داوە کە پێدەچێت وێرانکارییەکە بەردەوام بێت.