یاریگا –
دادوەر لێکۆڵینەوە لە دوو هاندەری بارسێلۆنا دەکات كه سووکایەتیان ڤینیسۆس جۆنیۆری یاریزانی ریال مه‌درید كردووه، ئه‌م رووداوه‌ش لە كلاسیكۆ مانگی ئۆکتۆبەری 2023 لە یاریگای مۆنتخویک روویداوه
رۆژنامه‌ی ماركا رایگه‌یاندووه، دادوه‌ر یاریزانەکەی بانگهێشتکردووە بۆ ئەوەی لە 23ـی ینایر له دادگا ئاماده‌بێت، وەک قوربانیه‌كی ره‌گه‌زپه‌رستی سوكایه‌تی پێكراوه، ووته‌ی لێوه‌ربگیرێت.
رۆژنامه‌كه رایگه‌یاندووه، ڤینیسیۆس لە رێگەی ڤیدیۆکۆنفڕانسەوە له دادگای رێنمایی 18ی بارسێلۆنا، کارمێن گارسیا، باسی ئه‌و سوكایه‌تیه ده‌كات كه له‌لایه‌ن ئه‌و هانده‌رانه‌وه پێی كراوه.
👨⚖️ Ya hay fecha para declaraciones de Vinicius ante la jueza por los insultos racistas en Montjuïc https://t.co/l8tNb0cXZl
— MARCA (@marca) January 10, 2025
دوای ئەو راپۆرتەی له‌لایه‌ن مۆسۆس دیسکوادرا بۆ دادگا به‌رزكراوه‌ته‌وه، سەبارەت بەو دروشمە رەگەزپەرستانە ئه‌و سووکایەتیانهی به‌رامبه‌ر ڤینی كراوه، دادوەر یاریزانه‌كه‌ی وەک قوربانییەک لەم دۆسیەیەدا ده‌ستنیشانكردووه.
ماركا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، گرتە ڤیدیۆییەکانی کامێرای یاریگاکە و لێدوانی چه‌ند شایەتحاڵێك بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی سێ هاندەری بارسا وەک تاوانبار ده‌ستنیشان بكرێن، یەکێکیان منداڵێکه و دەبێت لە دەسەڵاتی دادوەری پەیوەندیدار لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بكات و دوو هانده‌ره‌كه‌ی دیكه‌ش دادگای رێنمایی 18ـی بارسا لێكۆلینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات.
دادوەر 23ـی ئه‌م مانگه‌ی بۆ دانیشتنی دادگا له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه دیاریكردووه،دوو هاندەرەکەی بانگهێشت ده‌کرێن بۆ ئەوەی وەک تۆمەتبار ئامادەبن، کە ئه‌وا رەتیان كردۆته‌وه دروشمی رەگەزپەرستانەیەیان به‌رامبه‌ر ڤینی گوتبێت، کە لە ڕاپۆرتی مۆسۆس دیسکوادرادا ئاماژه‌ی پێكراوه،
له كۆتاییدا رۆژنامه‌كه روونیكردووته‌وه، ئەمە تاکە دۆسیە نیه بۆ ئەو سووکایەتیانەی کە لە یاریگادا به یاریزانی ریاڵ مەدرید كراوه ده‌كرێته‌وه، لە مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوودا، سێ هاندەری یانەی ڤالێنسیا سزای هەشت مانگ زیندانییان بەسەردا سەپێندرا، ئه‌مه‌ش به‌هۆی دیارده‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی هێرشكردنه سه‌ر یاریزانان کە لە 21ـی ینایری 2023 لە یاریگای مێستالا ئاراستەی یاریزانی ریال مه‌دریدیان كرد.