سەرەڕای دوو سەرکەوتن، کۆیە یەکەم سێ خاڵی خولی پلە یەکی بە دەستهێنا
قەڵادزێ ریزبەندی یەکەمی وەرگرت
یاریگا –
کۆیە وێڕای هەبوونی دوو سەرکەوتن لە خولی پلە یەکی کوردستان، یەکەم سێ خاڵی ئەم وەرزەی بۆ هەژمار کرا.
لە گەڕی شەشەمی خولی پلە یەکی کوردستان، کۆیە لە یاریگای سەنگەسەر 2 _ 1 لە خاکی بردەوە، هەر چەندە کۆیە دووەم سەرکەوتنە لە خولەکە بە دەستی دەهێنێت، بەڵام بە هۆی سزای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بە کەمکردنەوەی سێ خاڵ، کۆیە ئێستا خاوەنی تەنها سێ خاڵە لە پێنج یارییدا و لە ریزبەندی کۆتایی هاتە پلەی 13ـەمی خولی پلە یەکی کوردستان.
قەڵادزێ بەردەوامە لە ئەنجامە باشەکانی و قۆناخەکانی بوون بە نایاب بە باشی تێدەپەڕێنێ، قەڵادزێ لە یاریگای دووەمی فرانسۆ هەریری بە ئەنجامی 1 _ 0 له زانکۆی جیهانی بردەوە و بە 14 خاڵ ریزبەندی یەکەمی جێگیرتر کرد، زانکۆی جیهانیش نۆ خاڵی هەیە و لە ریزبەندی چوارەم دێت، لە کەرکوکیش شۆڕجە و تەناهی بە گۆڵێک یەکسان بوون، شۆڕجە حەفت خاڵی هەیە لە ریزبەندی شەشەمە و تەناهیش بە شەش خاڵ لە ریزبەندی نۆیەمی خولی پلە یەکی کوردستان دێت.
یارییەکانی سبەی لە خولی پلە یەکی کوردستان