ئێنتراخت فڕانکفورت بە فەرمی وەڵامی مانچێستەر سیتی دەداتەوە
دۆخی عومەر مەرمووش یەکلاییدەکاتەوە
یاریگا –
ئێنتراخت فڕانکفورت بە فەرمی وەڵامی داواکارییەکانی مانچێستەر سیتی دەداتەوە.
چەند رۆژێک زۆر باس لە گواستنەوەی عومەر مەرمووش لە فڕانکفورتەوە بۆ مان سیتی دەکرێت، بەڵام بەرپرسێکی باڵای یانە ئەڵمانییەکە ئاوێکی ساردی بە بابەتەکدا کرد.
مارکوس کۆرشێ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانە ئەڵمانییەکە دەڵێت، واز لەم بابەتە بهێنن
هیچ پەیوەندییەک یاخود تەلەفۆنێک لە نێوانماندا رووینەداوە.
مان سیتی دەیەوێت لەڕووی هێرشبەرییەوە خۆت بۆ نیوەی دووەمی ئەم وەرزە تۆکمەبکات، بە تایبەت دوا ئەنجامە نەرێنییەکانی ئەمدوواییانە.
لێدوانی بەرپرسە باڵاکە، دەرگای گواستنەوەی ئەستێرە میسڕییەکە بۆ مان سیتی بۆ ئەم مێرکاتۆیە بەتەواوی دادەخات.
پێپ گواردیۆلا، راهێنەری مان سیتی داوای هەریەکە لە عومەر مەرمووش، هێرشبەری ئێنتراخت فڕانکفورت و ئێدەرسن، ناوەڕاستکاری ئاتاڵانتا دەکات.
راهێنەرە ئیسپانییەکە داوای خەرجکردنی پارەی لە دەستەی کارگێڕی کردووە، تاوەکو بتوانێت مان سیتی بگەڕێنێتەوە نێو رکابەرییەکانی پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ.
مەرمووش لەم وەرزەدا لە کۆی 24 یاریی لەگەڵ فڕانکفورت 18 گۆڵی کردووە و پێشتر لەلایەن نۆتینگهام فۆڕێست، ئارسیناڵ و لیڤەرپوول چاودێری کرابوو.