یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی جامی كاراباو تۆتنهام میوانداری لیڤەرپوول دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 23:00 بەكاتی كوردستان تۆتنهام لە یاریگای خۆیدا میوانداری لیڤەرپوول بكات، لە میانی یارییەكانی قۆناخی پێش كۆتایی جامی كاراباو.
پڕۆفایلی یاری
لیڤەرپوولی ئارنە سڵۆت لەم وەرزەدا پاڵێوراوێكی بەهێزی بردنەوەی نازناوەكانە.
لە قۆناخی چارەگی كۆتایی تۆتنهام بەرامبەر مانچێستەر یونایتد یاریی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ لێبردەوە و توانی خۆی بگەیەنێتە یاریی كۆتایی پاڵەوانیەتیەكە.
لەبەرامبەردا لیڤەرپوول لە قۆناخی چارەگی كۆتایی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە ساوسامتنی بردەوە.
تۆتنهام لەم وەرزەی پرێمەرلیگ 20 یاریی كردووە حەوت یاریی براوە بووە سێ یاریی یەكسان بووە و دە یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 24 خاڵ لە ریزبەندی دوازدەی پرێمەرلیگ دێت.
لیڤەرپوول لەم وەرزەدا لە 19 هەفتە توانیویانە 14 یاریی ببەنەوە و 4 یاریی یەكسان بن و یارییەكیش بدۆڕێن.
بە كۆكردنەوەی 46 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگیان گرتووە.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئەینج پۆستێكۆگلو بە بێ چەندین یاریزانی گرنگ رووبەڕووی تیمەكەی ئارنە سڵۆت دەبێتەوە.
تۆتنهام بۆ ئەو یارییە تواناكانی هەریەك لە ڤیكاریۆ، یۆدۆگی ، رۆمێرۆ، ڤان دی ڤین، ریچارلیسن، بن دەیڤز، ئۆدۆبرت ، فۆرستەر، میكی مۆر بەهۆی پێكانەوە و مادیسن و پاپی سار بەهۆی راگیرانەوە ناتوانن بەشداری بكەن.
لە بەرامبەردا لیڤەرپوول بە بێ جۆ گۆمێز و سۆبۆسلای رووبەرووی تۆتنهام دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی تۆتنهام
كینسكی
پۆرۆ، دراگوشین، گرەی، سپێنس
بێسووما ، بێنتانكور
كۆلۆسێڤسكی، جۆنسن، سۆن
سۆلانكێ
پێکهاتەی پێشبینیکراوی لیڤەرپوول
كێڵێهەر
برادلی، كوانسا، ڤان دایك، سیمیكاس
گراڤنبێرخ، ماک ئالیستەر
سەڵاح، جۆنس، گاكپۆ
جۆتا