یاریگا –
ئەمڕۆ یارییەكانی جامی سوپەری ئیسپانیا لە سعوودیە دەست پێدەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ئاتلێتیک بیلباو و بارسێلۆنا لە یاریگای شاری وەرزشی شا عەبدوڵڵا لە سعوودیە رووبەرووی یەک ببنەوە، لە میانی یارییەكانی قۆناخی پێش كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا.
پڕۆفایلی یاری
یارییەكانی جامی سوپەری ئیسپانیا بەبەشداری چوار یانە ( ریال مەدرید، ئاتلێتیک بیلباو، ریال مایۆركا و بارسێلۆنا ) لە سعوودیە بەڕێوە دەچێت.
تیمەكەی هانزی فلیک لەم وەرزەدا بە باشی دەستیانپێكرد، بەڵام لە ناوەڕاستی وەرزدا تووشی ناجێگیری ئاستیان بوون و لە لالیگا چەندین خاڵیان لەدەستدا.
لەم وەرزەی لالیگادا بارسێلۆنا 19 یاریی كردووە، لە 12 یاریی براوە بووە، دوو یاریی یەكسان بووە و پێنج یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 38 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی لالیگا دێت.
لە بەرامبەردا ئاتلێتیک بیلباو لە 19 یاریی دە یارییان بردووەتەوە و شەش یاریی یەكسان بوون و سێ یاریش دۆڕاون.
بە كۆكردنەوەی 36 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی لالیگا دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
بیلباو بە بێ ئیناكی ویلیامس،سانسێت و ئالڤارێز بەرامبەر بارسێلۆنا یاریی دەكات.
لە بەرامبەردا تیمەكەی فلیک بە بێ تێر شتیگن و مارک بێرنال گەشتی سعوودییەیان كردووە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی بارسێلۆنا
پێنا
كۆندێ، كۆبارسی، مارتینێز، بالدێ
پێدری، كاسادۆ
رافینیا، گاڤی ، یامال
لیڤاندۆڤسكی
پێکهاتەی پێشبینیكراوی ئاتلێتیک بیلباو
سیمۆن
دی ماركۆس، ڤیڤیان، گۆرۆسابیێل، بێرچیچێ
گالارێتا، ئالبۆنیگا
ئیناكی ویلیامس، بێرنگوێر، ئالڤارۆ فێرناندێس
گوروزێتا