یاریگا –
دادگای تایبەتمەند لە ئیسپانیا بڕیاری لەبارەی کەیسەکەی دانی ئۆلمۆ دەکرد و لەمپەری خستەوە بەردەم یانەی بارسێلۆنا.
ناوەڕاستکارەکە هاوینی رابردوو لە یانەی لایپزیگەوە بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارساوە کرد، بەڵام تەنها تا نیوەی وەرزەکە ناوی تۆمارکرا. ئەوەش بەگوێرەی مەرجێک کە لە گرێبەستەکەدا هاتبوو. هەروەها لەلایەکی دیکەوە رێگرییەکانی لالیگا لەبەردەم یانە کەتەلۆنییەکە بۆ پاراستنی هاوسەنگی خەرجی و داهات.
هەربۆیە ئەو یانەیە تانەی دا لە بڕیارەکان. بەڵام ئەمڕۆ کە هەموان لە بارسا چاوەڕوانی ئەنجامەکان بوو، دووەم دادگای تایبەتمەند تانەکەی بارسێلۆنای رەتکردەوە و زۆرێک لە سەرچاوەکان لەنێوشیاندا فابریزۆ رۆمانۆ بەبایەخەوە هەواڵەکەیان بڵاوکردەوە.
ئێستا بە بڕیاری یاسایی و فەرمی، بارسێلۆنا ناتوانێ ناوی ئۆلمۆ تۆماربکات و سوود لە تواناکانی وەربگرێت.
لە چەند رۆژی رابردوودا بەرپرسانی یانەکە هەستان بە داننانی نرخ لەسەر کورسیە ڤی ئای پیەکانی نێو یاریگا، تا لەو رێگەیەوە بڕێکیتری داهاتیان دەستبکەوێت و بتوانن ناوی ئۆلمۆ تۆماربکەن.
ئەوە و هەروەها هەر دوێنێ رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردەوە کە بلاوگرانا دەیانەوێ فرانکی دی یۆنگ بە کەمتر لەو نرخە بفرۆشن پێشتر خستبوویانە سەر ئەستێرە هۆڵەندیەکە تا بواتنن دانی ئۆلمۆ بهێڵنەوە.
لەپێناو هێشتنەوەی ئۆلمۆ، بارسێلۆنا ناچارە ئەستێرەیەکی دیاری یانەکە بکاتە قوربانیی – Yariga
لەباری شکستهێنانیان بۆ تۆمارکردنی ناوی ئۆلمۆ، ئەوان ناوەڕاستکارە ئیسپانییەکە دەتوانێ بێ بەرامبەر بارسا جێبهێڵێت. ئەوەش دیسان واتا زەبرێکیتر کە بەر دارایی ئەو یانەیە دەکەوێت.