یاریگا –
کارلۆ ئانچیلۆتی رووبەڕووی پرسیاری تایبەت بە گرێبەستەکەی و وێستگەی داهاتووی لێکرایەوە لە باری کۆتاییهێنان بە ئەرکەکەی لە ریاڵ مەدرید.
ئەم وەرزە پێچەوانەی پێشبینیەکان و سەرەرای گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ، نێچیرە دڵخواز و لەمێژینەکەی مەدرید، ئەنجامەکانی ئەو یانەیە تووشی نشێوی زۆر هات بەجۆرێک دەنگۆی زۆر دروستبوو لەسەر دوورخستنەوەی ئانچیلۆتی.
لە نوێترین لێدوانیدا بۆ رادیۆی Anch’io lo Sport، کارلۆ لە وەڵامی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی رۆما کە زۆرترین ماوە لە کاروانی یاریکردنیدا بە درێسی ئەو یانەی وڵاتەکەیەوە(1979-1987) دەرکەوتبوو، وتی
وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی رۆما؟ من دڵخۆشم لەگەڵ ریاڵ مەدرید و دەمەوێ بۆ زۆرترین ماوە لێرە بمێنمەوە.
گرێبەستی ئێستای کارلۆ لەگەڵ شاهانەکان تا 2026 دەخەیانەێت و، لە ماوەی رابردوودا هەواڵی زۆر بڵاوکرایەوە لەسەر وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەیت بەڕازیل. سەبارەت بە پەرەسەندنی دەنگۆکان لەبارەی گرێبەستەکەیەوە، کارلۆ وتی
گرێبەستەکەم؟ وەک راهێنەر هەرگیز نازانیت چەند دەمێنیتەوە… سروشتی گرێبەستەکان وایە کە دەکرێ هەڵبوەشێنرێنەوە و دەشکرێ درێژتربکرێنەوە.
ئانچیلۆتی لە ماوەی یاریکردنیدا لە یانەی پارما (1976-1979) دەستپێکرد و لەگەڵ ئەیسی میلان (1987-1992) کۆتایی پێهێنا.
لە کاروانی راهێنەرایەتیشدا، تا ئێستا راهێنەرایەتی 10 یانەی جیاوازی کردووە. لە نێویاندا 5 یانەی ئیتاڵی سەرپەرشتی کردووە (رێجینا، پارما، یوڤێنتوس، ئەیسی میلان و ناپۆلی) بەڵام بۆ رۆما کە زۆرترین ماوە یاریزانی ئەو یانەی پایتەخت بووە، هەگیز راهێنەرایەتی نەکردووە و یانەکەش ماوەی ساڵانێکە لە قەیرانی ئەنجام و نازناوەکاندایە.