ئیتاڵیا

ئینتەر لە توانای دوو ئەستێرەی بۆ یارییەکانی جامی سوپەر بێبەش دەبێت

Yariga App

یاریگا –

بێنیامین پاڤارد و فرانسیسکۆ ئاچێربی، لەگەڵ ئینتەرمیلان گەشتی ریاز ناکەن و لە جامی سوپەری ئیتاڵیادا بەشداری ناکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە نێرازۆری، بۆ بەشداری کردن لە جانی سوپەری ئیتاڵیا گەشتی سعودییە دەکات. ئینتەرمیلان بڕیارە لە 2ی مانگی یەکدا رووبەڕووی ئەتالانتا ببێتەوە، یوڤێنتوسی پاڵەوانی جامی ئیتاڵیاش وۆژی 3ی مانگ رووبەڕووی میلانی دووەمی خولی ئیتاڵیا دەبێتەوە.

دەستەی تەکنیکی ئینتەرمیلان هیوادار بوون بۆ ئەم یارییانە ئاچێربی و پاڤارد بتوانن یاوەریان بکەن یان لانیکەم لەسەر کورسی یەدەگ بن، بەڵام بە گوێڕەی هەواڵێکی سکای سپۆرتی ئیتاڵی، وادیارە سیمۆن ئینزاگی راهێنەری یانەکە پێی باشتر بووە ئەم دوو یاریزانە لە میلان بەجێبهێڵێت تاوەکوو پشوو بدەن و دوای پێکانەکەیان بە تەواوی چاک ببنەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button