پێنج زانیاری پێش دەستپێکردنی یارییەکانی ئەم هەفتەی پریمەرلیگ
یاریگا- بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، بە یاری نێوان کریستاڵ پاڵاس و ئارسیناڵ، هەفتەیەکتر لە یارییەکانی خولی ئینگلیزی بەڕێوە بچێت.پ
ێنج ژمارەی ژمارەی تایبەت بەر لە دەستپێکی یارییەکان:
کریستاڵ پاڵاس x ئارسیناڵ
لەم یارییەدا تۆپچییەکانی لەندەن لە دووەم بردنەوەی لەسەریەکی ئەم وەرزە دەگەڕێت، ئەمەش تەنها لە مانگی ئۆگۆستس تۆماریان کردووە گەر دوو یاری لەسەر یەک ببەنەوە.
تۆتنهام x لیڤەرپووڵ
ئاماری ڕاهێنەرانی یانەکانی ئەم یاریە پێمان دەڵێت جۆزێ مۆرینهۆ تەنها 2 بردنەوەی بەسەر یۆرگن کلۆپدا هەیە لە کۆی 10 جار ڕووبەڕوو بوونەوە. لە بەرامبەردا ڕاهێنەرەکەی ڕێدز 4 جار مۆرینهۆی تووشی شکست کردووە و لە 4 بۆنەشدا یەکسان بوونە.
لیستەر سیتی x ساوسهامپتن
سەیر نەبێت بە لاتەوە ئەگەر ئامارێکی ئەم یارییە پێت بڵێت یانەی ساوسهامپتن دوای شکستە گەورەکەیان لە 25ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو لە نێو خاکی خۆیان 9-0 بەرامبەر لیستەر، تەنها 13 گۆڵیان لە 11 یاری پریمەرلیگدا لێ تۆمار کراوەتەوە لە دوای ئەو دۆڕانە مێژووییەیان بەرامبەر ڕێوییەکان!
مانچستەر یونایتد x نۆرویچ
مارکۆس ڕاشفۆردی ئەستێرەی دیاری مان یو، ئەم وەرزە تا ئێستا بەشداری لە 16 گۆڵدا بکات، بە 12 گۆڵ و 4 ئاسیست، لە کاتێکی وەرزی ڕابردوو بە تەواوی وەرزەکەوە توانیبووی بگاتە ئەم ژمارەیە!
ئەستۆن ڤێلا x مانچستەر سیتی
ئاماری سێرجیۆ ئەگوێرۆ بەرامبەر ڕکابەرەکەی ئەم هەفتەیان ڕەنگە پیپ گواردیۆلا وا لێ بکات کە هەر دەبێت بە شێوەی سەرەکیی بەشداری پێ بکات و بیر لە یەدەک کردنی نەکاتەوە، بەپێیەی هێرشبەرە ئەرجەنتینیەکە لە کۆی کۆتا ئەو چوار جارەی سەرەکیی بووبێت بەرامبەریان، توانیویەتی 6 جار تۆڕی گۆڵەکەیان بهەژێنێت!