یاریگا –
ئەو زانیارییانە پشتڕاستکرایەوە کە باسیان لە بەشداریکردنی دێلی ئالی دەکردەوە لە راهێنانەکانی یانەیەکی ئیتاڵی.
ئالی لە 2015-2022 یاری بۆ تۆنتهام دەکرد پێش ئەوەی بە یەکجاریی رووبکاتە ئێڤەرتن. پاشان بەخواستن نێردرایە ریزەکانی بێشکتاشی تورکی، یاریزانە ئینگلیزیەکە لە وەرزی 2023-2024 بەهۆی ئەو پێکانە قورسەی لە کۆتاییەکانی ساڵی 2023 تووشی هات، هیچی یاریەکی بۆ ئێڤەرتن نەکردووەتەوە. بەڵام لە ماوەی رابردوودا پێش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ تیمی پزیشکی راهێنانەکانی دەکرد.
لە چەند رۆژی رابردوودا زانیارییەکان باسیان لەوە دەکرد ئەو یاریزانە بە نیازە لەگەڵ کۆمۆی ئیتاڵی راهێنان بکاتەوە بۆ گەراندنەوەی بەشێک لە تواناکانی. ئەمڕۆ سێسک فابریگاسی راهێنەری کۆمۆ هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و، لە لێدوانێکیدا کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، وتی
بەڵێ ئێستا ئالی لەگەڵ ئێمە راهێنان دەکات. ئەو هەست بە باشی دەکات. یاریزانێکی نایابە. ئەگەر بتوانین یارمەتی بدەین ئەوا زۆر خۆشحاڵ دەبین.
سەبارەت بەوەی بە یەکجاریی گواسترابێتەوە بۆ کۆمۆ، راهێنەرە ئیسپانییەکە وتی
لەم ساتەدا تەنها راهێنانمان لەگەڵدا دەکات.
کۆمۆ وەرزی رابردوو توانی سەربکەوێت بۆ سێریائەی. لە دوای 17 هەفتەی خولی ئیتاڵی 15 خاڵی کۆکردووەتەوە و لە پلەی 16 دێت. هەموو هەوڵێکی فابریگاس بۆ هێشتنەوەی یانەکەیەتی لە سێریائەی.