یاریگا –
وادیارە میکێل ئارتێتا نایەوێ لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەدا یاریزان بۆ شوێنگرەوەی بوکایۆ ساکا بگوازێتەوە، بەڵکو بیرۆکەی وایە یاریزانی لەبەردەستدایە بۆ ئەو پێگەیە.
ساکا شەممەی رابردوو لە یایرییەکەیان بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس دووجاری پێکان هات و گۆڕانکاریی پێکرا. دواتر ئارتێتا هەواڵە ناخۆشەکەی بە هاندەرانی گەنەرزدا بەوەی ئەستێرە ئینگلیزیەکەیان بۆ چەند هەفتەیەک دووردەکەوێتەوە کە رەنگە یارییەکانی مانگی یەنایەری ساڵی نوێش بەشدارینەکات.
لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی هەینی بەرامبەر ئێپسویچ تاون لە میانی هەفتەی 18ی خولی ئینگلیزی، راهێنەرە ئیساپنیەکە لەبارەی بیرۆکەی بەکارهێنانی گابرێل مارتینێلی لە جێگەکەی ساکا، وتی
مارتینێلی پێشتر لەو شوێنە یاریکردووە. وەرزی رابردووش لە کۆتا یاریی وەرزەکە بەرامبەر ئیڤەرتن هەر لەو پێگەیە یاریکرد. یارییەکی زۆر باشیشی کرد. ئەو بژاردەیەکی باشە بۆمان بۆ ئەو شوێنە و کاری لەسەردەکەین.
بەو لێدوانە، ئارتێتا جۆرێک دڵنیایی دا کە ئارسیناڵ ناچار نابێت پەلە بکات لە بازاڕی زستانە، ئەگەرچی چەند ئامانجێکی گواستنەوەشیان هەیە و دەنگۆ هەیە هێرشبەر بگوازنەوە.
تۆپچیەکان بە کۆکردنەوەی 33 خاڵ پلەی سێیەمی پرێمەرلیگیان گرتووە بەجیاوایی 2 خاڵ چێڵسی دووەم و 6 خاڵ لە لیڤەرپوولی پێشەنگ.