ئینگلتەراگرنگترین

ئارسیناڵ گورزێکی کوشندەی بەردەکەوێت

Yariga App

یاریگا –

پێکانەکەی بوکایۆ ساکا سەختە و ئارسیناڵ گورزێکی کوشندەی بەردەکەوێت.

شەممەی رابردوو لە یارییەکانی گەڕی 17ـی پرێمەرلیگ ئارسیناڵ بووە میوانی کریستاڵ پاڵاس و یارییەکەی 5-1 بردوە. بەڵام گەنەرز لە خولەکی 24 یارییەکە بەهۆی پێکان ساکای لەدەستدا و ئەستێرە ئینگلیزییەکە بە ئازاری زۆرەوە یاریگای جێهێشت.

رۆژنامەی تایمز سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، بەگوێرەی پشکنینە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە ساکا لە ماسولکەکانی رانی راستی پێکانی هەیە، بەو هۆیە پێشبینی دەکرێت بۆ چەند هەفتەیەک لە یاریکردن داببڕێت.

بەگوێرەی پێشبینییە سەرەتاییەکان رەنگە ساکا بۆ ماوەی شەش هەفتە داببڕێت. بڕیارە ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی ورد بۆ هێرشبەرەکەی گەنەرز بکرێت و ماوەی دوورکەوتنەوەی بە تەواوی ئاشکرا بکرێت.

میکێل ئارتێتای راهێنەری یانەکەش دوای یارییەکەیان بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت، چونکە دوو مانگی داهاتوو گەنەرز خشتەیەکی جەنجاڵی و پڕ لە یاریی گرنگی هەیە و بەبێ بوکایۆ دۆخەکە سەخت دەبێت بۆیان.

ساکا لەم وەرزە لە 24 یاریی بەشداری 22 گۆڵی کردووە. 9 گۆڵی کردووە و 13 گۆڵیشی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button