تایبەت بە یاریگا؛ لوئەی سەڵاح چارەنووسی سێ یاریزانە کوردەکەی قوە جەوییەی یەکلاکردەوە
یاریگا –
لوئەی سەڵاح چارەنووسی سێ یاریزانە کوردەکەی قوە جەوییەی یەکلاکردەوە و بڕیاریداوە لە یانەکەی بەغدا بیانهێڵێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، لوئەی سەڵاح راهێنەری نوێی قوە جەوییە بڕیاریداوە پارێزگاریی لە هەریەکە لە هیران ئازاد و حەمە ئیتۆ و عەلی شاخەوان بکات، لەکاتێکدا پێشتر وسام رزق راهێنەرە قەتەڕییەکەی قوە جەوییە بڕیاریدابوو دەستبەرداریان بێت.
تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، لوئەی سەڵاح هەر سێ یاریزانە کوردەکەی دەوێت و نایەوێت لە بازاڕی گواستنەوەی زستانە دەستبەرداریان بێت، تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە پارێزگارییان لێ دەکات، لەکاتێکدا هەر سێ یاریزانە کوردەکە ئۆفەریان پێگەیشتووە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، قوە جەوییە لەگەڵ دوو یاریزانی هەڵبژاردەی ئوردن و لوبنان و چەند یاریزانێکی ئەفریقی لەگفتوگۆدایە بۆ ئەوەی سەرەتای ساڵی نوێ بیگوازێتەوە ریزەکانی.
دوای دەستبەکاربوونی لەئەی سەڵاح، قوە جەوییە هاتە پێشەنگی خولی ئەستێرەکانی عێراق و بە کۆکردنەوەی 24 خاڵ پلەی یەکەمی خولەکەی گرتووە، لەوەتەی لوئەی وەکو راهێنەری یانەکە دەستبەکاربووە، قوە جەوییە هەر چوار یارییەکەی لە نەفت، گەرمە، نەفتی میسان و نەورۆز بردووەتەوە بەبێ ئەوەی هیچ گۆڵێکی لێ بکرێت لەو چوار یارییە پێنج گۆڵی کردووە.