یاریگا –
راهێنەری نەورۆز باسی شکستەکەیان بەرامبەر قوە جەوییە دەکات و دەشڵێت نەورۆز بە بارودۆخێکی خراپدا تێپەڕ دەبێت.
لە یارییەکی دواخراوی گەڕی هەشتەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، نەورۆز لە دەرەوەی یاریگای خۆی 2 _ 0 بە قوە جەوییە دۆڕا، قەحتان جەسیر هۆکاری شکستەکەیان باس دەکات و دەڵێت نەورۆز ئەم وەرزە لە بارودۆخێکی خراپدایە بەراورد بە وەرزی رابردوو، قەحتان دەربارەی یارییەکە زیاتر گوتی:
پێش چوار رۆژ من ئەو تیپەم وەرگرتووە ئەوەم بۆ دەرکەوتووە کە ئەو تیپە لە داهاتوودا باش دەبێت، قوە جەوییە کەموکوڕی نیە تەنانەت لە یاریزانە یەدەگەکانیش، ئێمە لە گێمی یەکەمدا باشتر بووین و هەلی گۆڵکردنمان لە دەستدا بەڵام لە رووی توانای جەستەیی یەوە ئەوان باشتر بوون، نەورۆز بە بارودۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت بەراورد بە وەرزی رابردوو، پشتیوان بەخوا داهاتوو باشتر دەبین.
مەروان حوسێن هێرشبەری نەورۆز لە دوای یارییەکە باسی ئاستی تیپەکەیان و هۆکاری شکستەکەی کرد و رایگەیاند:
ئێمە گێمی یەکەم لە رووی رێکخستن و هونەرییەوە لە قوە جەوییە باشتر بووین، گۆڵی یەکەم دەکرا بەرگریکارەکان باشتر مامەڵە بکەن لەگەڵ عەلا عەباس بۆ ئەوەی نەبێتە گۆڵ، تیپەکەمان لە جاران باشترە تایبەت دوای هاتنی راهێنەری نوێ ئەننامیش باشتر دەبێت، پیرۆزە لە جەوییە بەختێکێ باشتر بۆ ئێمە.
بەم شکستە سوور پۆشانی سلێمانی لە 10 یاریی بە هەشت خاڵ لە ریزبەندی 18ـەم مانەوە، قوە جوییەش لە سەر دەستی لوئەی سەڵاحی راهێنەری نوێ چوارەم سەرکەوتنی لە سەریەک بە دەستهێنا و بە 24 خاڵ ریزبەندی یەکەمی یانەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراقی گرتووە.