ئینگلتەراگرنگترین

بەپەلە؛ ئەنجامی تیروپشکی چوارگۆشەی زێڕینی جامی کاراباو

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ ناسنامەی یانەیەکی دیکەی چوارگۆشەی زێڕینی جامی کاراباو ئاشکرابوو کاتێ تۆتنهام 4-3 لە مانچێستەر یونایتدی بردەوە.

شەوی رابردوو یانەکانی نیوکاسڵ لەسەر حیسابی برێنتفۆرد و ئارسیناڵ لەسەر حیسابی کریستاڵ پاڵاس و لیڤەرپوولیش ساوسهامپتن، گەشتنیان بە یاریی پێش کۆتایی مسۆگەرکرد.

بەگوێرەی تیروپشکەکە، رووبەڕووبوونەوەکان بەم جۆرە دەبن:

ئارسیناڵ X نیوکاسڵ

تۆتنهام X لیڤەرپوول

یارییەکانی ئەو قۆناخە بۆ گەشتن بە فیناڵ، بە دوو یاریی هاتن و رۆشتن ئەنجامدەدرێت. یەکێکیان لە 6ی مانگی یەنایەری داهاتوو، یاریی گەڕانەوەش لە 3ی مانگی فێبرایەر.

لیڤەر‌وول هەڵگری نازاناوەکەیە و هەرخۆشی بە بردنەوەی 10 نازناو، زۆرترین جار جامەکەی بردووەتەوە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button