یاریگا –
پێکانەکەی لامین یامال سەخت نییە و زووتر لەو وادەیەی بۆی دیاریکرابوو دەگەڕێتەوە.
شەممەی رابردوو لە یارییەکانی گەڕی 17ـی لالیگا، بارسێلۆنا لە یاریگای مونجویک میوانداری لێگانێسی کرد و یارییەکە 1-0 بە بردنەوەی یانەی میوان کۆتایی هات. بارسا جیا لە شکستە سەختەکەیان، یانە کاتالۆنییەکە گورزێکی کوشندەی بەرکەوت و لامین یامالی ئەستێرەی لاوی یانەکە لە خولەکی 75 بەهۆی پێکان یاریگای جێهێشت.
رۆژی دواتر بارسێلۆنا بڵاویکردەوە پشکنینی پزیشکی بۆ لامین یامال کراوە، دەرکەوتووە لە پاژنەی پێی راستەی تووشی پێکان بووە، بەو هۆیە بۆ ماوەی سێ تاوەکو چوار هەفتە دووردەکەوێتەوە.
بەڵام کەمێک لەمەوبەر رۆژنامەی ئاس راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە، ئاشکرایکردووە پێکانەکەی لامین یامال سەخت نییە لەو کاتەی بۆی دیاریکرابوو خێراتر چاکدەبێتەوە، چونکە زیان بەر دەرەوەی پاژنەی پێی نەکەوتووە هەر بۆیەش توانیویەتی بەرامبەر لێگانێس 50 خولەک بە پێکانەوە یاریی بکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیسپانییەکە یامال دەتوانێت بەشداری جامی سوپەری ئیسپانیا بکات، کە بارسا لە یەکەم یاریی لە 8ـی مانگی یەکی ساڵی نوێ رووبەڕووی ئاتلێتیک بیلباو دەبێتەوە.
ئەمەش پێچەوانەی پێشبینییەکانی رابردووە کە بەدوور دەزانرا یامال بتوانێت بەشداری یارییەکانی جامی سوپەر بکات.
✅ Optimismo en la recuperación de Lamine
❌ Según ha podido saber AS, las pruebas descartaron que tenga afectado el ligamento lateral externo, lo que facilita el trabajo de rehabilitación y recorta los plazos de recuperación
✍️ @fansjavimiguel https://t.co/zLS0b0Q7vJ
— Diario AS (@diarioas) December 18, 2024