ئینگلتەراگرنگترین

یەکەم لێدوانی مودریک دوای سڕکرانی بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی قەدەخەکراو

Yariga App

یاریگا –

میخایلۆ مودریک هێرشبەری چێڵسی هەواڵی سڕکردنی لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەراوە پشتراستکردەوە و لە بەیاننامەیەکیدا دەڵێت :’شۆک بوویمە و من بە ئەنقەست هیچ ماددەیەکی قەدەخەکراوم نەخواردووە’.

میخایلۆ مودریک دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە لە بەیاننامەیەکیدا دەڵێت :’دووپاتیدەکەمەوە، ئەو نموونەی پێشکەشی یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرام کردبوو، ماددەی قەدەخەکراوی تێدابووە. بە ئەنجامی پشکنینەکان شۆک بووم، چونکە هەرگیز نەمزانیوە مادەیەکی قەدەخەکراوم بەکارهێناوە یاخود هیچ یاسایەکم پێشێلکردووە. ئێستا لە نزیکەوە لەگەڵ تیمەکەم کار دەکەم، تاوەکو لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی روودانی ئەم کارە بکرێت’.

 

هەروەها لە بەیاننامەکەیدا هاتووە :’دەزانم هیچ شتێکی هەڵەم نەکردووە و تاوەکو ئێستاش هیوام ماوە بەمزووانە بگەڕێمە سەر چیمەنی یاریگا. بەهۆی نهێنی پڕۆسەکە، ناتوانم هیچ شتێکی زیاتر بڵێم. بەڵام هەر کاتێک بتوانم، قسەکان دەکەم’.

دووپاتیدەکەمەوە، ئەو نموونەی پێشکەشی یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرام کردبوو، ماددەی قەدەخەکراوی تێدابووە. بە ئەنجامی پشکنینەکان شۆک بووم، چونکە هەرگیز نەمزانیوە مادەیەکی قەدەخەکراوم بەکارهێناوە یاخود هیچ یاسایەکم پێشێلکردووە. ئێستا لە نزیکەوە لەگەڵ تیمەکەم کار دەکەم، تاوەکو لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی روودانی ئەم کارە بکرێت، دەزانم هیچ شتێکی هەڵەم نەکردووە و تاوەکو ئێستاش هیوام ماوە بەمزووانە بگەڕێمە سەر چیمەنی یاریگا. بەهۆی نهێنی پڕۆسەکە، ناتوانم هیچ شتێکی زیاتر بڵێم. بەڵام هەر کاتێک بتوانم، قسەکان دەکەم.

لە پشکنینی لەناکاوی تیمەکانی تۆپی پێی ئینگلتەرا بۆ ماددەی ووزەبەخش و قەدەغەکراو دەرکەوتووە، مودریک یەکێک لەو ماددانەی بەکارهێناوە کە رێگەپێدراو نییە.

یانەی چێڵسی لە بەیاننامەیەکیدا هەواڵەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و لە بەیاننامەکەیدا ئاشکرایکردووە ‘لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێوە ئاگادارکراوینەتەوە، ئەنجامی پشکنینەکانی میخایلۆ مودریک پۆزەتیڤ دەرچووە، یانەکەمان و یاریزانەکەمان پشتگیری تەواوی فیدراسیۆنی تۆپی پێ دەکەین، هەردوولامان لەسەر هێڵین بۆ ئەوەی بزانین هۆکاری دەرەنجامی پشکنینە پۆزەتیڤەکەی میخایلۆ چییە’.

میخایلۆ هاوینی 2023 بەرامبەر 70 ملیۆن یۆرۆ لە شاختار دۆنێتسکی ئۆکراینییەوە روویکردە ریزەکانی چێڵسی، لەم وەرزە لە 15 یاری 850 خولەک بەشداریی کردووە، 3 گۆڵ و 5 ئەسیستی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button