ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی چێڵسی V برێنتفۆرد؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا

ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی هەفتەی شازدە چێڵسی میوانداری برێنتفۆرد دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریجی تایبەت بە خۆی میوانداری برێنتفۆرد بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی شازدەی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

چێڵسیەكەی ئێنزۆ مارێسكا لەم وەرزەدا جیاوازە و پاڵێوراوێكی بەهێزی بردنەوەی نازناوی پرێمەرلیگن و نۆ یارییە لەسەر یەک تامی شكستی نەكردووە.

چێڵسی لەم وەرزەدا 15 یاری كردووە و 9 یاریی براوە بووە چوار یاریی یەكسان بووە و دوو یاریش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 31 خال لە ریزبەندی دووەمی پرێمەرلیگ دێن.

لە بەرامبەردا برێنتفۆرد لە 15 یاریی لە 7 یاریی براوە بووە و دوو یاریی یەكسان بووە و شەش یاریش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 23 خاڵ لە ریزبەندی نۆیەمی پرێمەرلیگ دێن.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

چێڵسیەكەی مارێسكا بەهۆی راگیرانەوە لە تواناكانی پێدرۆ نێتۆ بێ بەش دەبێت وبەهۆی پێكانەوە لە تواناكانی ویسلی فۆفانا و ریس جەیمس بێبەش دەبێت.

برێنتفۆرد بەهۆی پێكانەوە لەتواناكانی ماتیاس یانسن، ئارۆن هیكی و دا سێلڤا بێ بەش دەبێت.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی چێڵسی

سانچێز

گوستۆ، بادیاشیل، كۆلویل، كۆكۆرییا

كایسێدۆ، ئینزۆ

مادویكی، پاڵمەر، سانچۆ

جاكسن

پێکهاتەی پێشبینیکراوی برێنتفۆرد

فلیكن

ڤان دێن بێرگ، كۆلێنز، پینۆك، رۆیرسێلڤ

یانلێت ، نۆرگارد

ئێمبویمۆ، دامسگارد، لێویس پۆتەر

ویسا

بابەتی زیاتر

Back to top button