راپۆرتی تایبەتسعوودیەگرنگترین

سعوودیە بەفەرمی مافی میوانداریکردنی مۆندیالی 2034ـی بەدەستهێنا

بۆ دووەمجار لە مێژوودا مۆندیال لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

فیفا بەفەرمی مافی میوانداریکردنی مۆندیالی 2034ـی بە سعوودیە بەخشی، بۆ دووەمجار لە مێژوودا مۆندیال لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکرێت.

لە زیورخ لە سویسرا، جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی فیفا بەفەرمی ناسنامەی میوانداریی مۆندیالی 2034ـی راگەیاند و لە کۆنگرێسی ژمارە 74ـی فیفادا ئاشکرایکرد، سعوودیە میوانداری مۆندیالی 2034 دەکات.

لەکۆی 211 ئەندامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان 170 وڵات دەنگیان بە دۆسیەکەی سعوودیە دا بۆ ئەوەی مافی میوانداریکردنی مۆندیالی 2034ـی پێ ببەخشرێت.

لە ئێستاوە سعوودییەکان دەیانەوێت لە هەموو شتێک ریکۆرد بشکێنن و بەپێش قەتەڕ بکەونەوە و باشترین مۆندیال لە مێژووی تۆپی پێ رێکبخەن، هەر لە ئێستاوە سعوودیە هەنگاوی بۆ باشتربوونی لە قەتەڕ ناوە، دۆسیەکەی مۆندیالی سعوودیە زۆرترین نمرەی لە مێژووی مۆندیال بەدەستهێنا، فیفا لەکاتی هەڵسەنگاندنی بۆ دۆسیەکەی سعوودیە 419 خاڵی لەسەر 500 خاڵ بەو دۆسیە داوە، کە یەکەمجارە دۆسیەیەک بۆ میوانداریکردنی مۆندیال هەڵسەنگاندنەکەی هێندە بەرز بێت.

سعوودیە لە پێنج شاری جیاواز 15 یاریگا بۆ میوانداریکردنی مۆندیال ئامادە دەکات، کۆمپانیای پۆلۆپۆسی ئەمریکی کە ئەرکی دروستکردن و بونیادنانی شەش یاریگای مۆندیالی سعوودیەی لە ئەستۆ گرتووە، یاریگای محەمەد بن سەلمان لە شاری قدیە دروست دەکات، کە ئەم یاریگایە دەبێتە سیمبوڵێکی ئەندازیاری، نەک هەر بمیچی ئەم یاریگایە جوڵاو دەبێت و دەتوانرێت دابخرێت، بەڵکو لایەکی یاریگاکەش دەکرێت شاشەی هۆلۆگرام، جگە لە یاریی تۆپی پێ دەتوانرێت یارییە ئەلیکترۆنییەکانیش لەسەر شاشەکە نمایش بکرێت و لە فێستیڤاڵ و کەرنەڤاڵی جۆراوجۆر ئەم یاریگایە بەکار دەهێنرێت.

یاریگاکانی مۆندیالی 2034
یاریگاکانی مۆندیالی 2034

ئەو راستییانەی پێویستە لەبارەی مۆندیالەکەی سعوودیە بیانزانیت

  • دەبێتە یەکەم مۆندیال دوای زیادکردنی ژمارەی هەڵبژاردەکان بۆ 48 هەڵبژاردە، لە یەک وڵات بەڕێوە بچێت، مۆندیالی 2026 لە ئەمریکا و کەنەدا و مەکسیک بەڕێوە دەچێت، مۆندیالی 2030 لە ئیسپانیا و مەغریب و پۆررتوگاڵ دەکرێت.
  • 72 کەمپی مەشق و راهێنان بۆ میوانداریکردنی هەڵبژاردەکان دروست دەکرێن.
  • 24 هەزار ژووری نووستن بۆ میوانداریکردنی هاندەران و هەڵبژاردەکان لە سعوودیە ئامادە دەکرێن.
  • لە ریاز یەکێک لە گەورەترین فان زۆنەکانی مۆندیال دروست دەکرێت و توانای لەخۆگرتنی 80 هەزار هاندەری دەبێت.
  • سعوودیە لە 15 یاریگای جیاواز لە پێنج شار میوانداریی یارییەکانی مۆندیال دەکات، 8 یاریگا لە ریاز، 4 یاریگا لە جەدە، یاریگایەک لە نیۆم و ئەبها و خوبر.

بابەتی زیاتر

Back to top button