یاریگا –
رۆژنامەکانی مەدرید بە تایبەتی سەرنجیان خستووەتە سەر یارییەکەی ئەمشەوی ریال مەدرید بەرامبەر ئاتاڵانتا، ئەو یارییە بە چارەنووسساز و یەکلاکەرەوە دادەنێن.
رۆژنامەی مارکا: هەڵەکردن قەدەخەیە
- ریال مەدرید لە بێرگامۆ یارییەکی کۆتایی پێشوەختە دەکات.
- ڤالڤێردی دەڵێت: بەداخەوە لە پلەی 24ـین.
- ڤینیسیۆس لە ساتێکی زۆر هەستیاردا دەگەڕێتەوە.
- ئاتاڵانتا لە چامپیۆنزلیگ نەدۆڕاوە.
رۆژنامەی AS: ڤینیسیۆسی رزگارکەر
- لە یارییەکی گرنگدا هێرشبەرە بەڕازیلییەکە دەگەڕێتەوە کە ریال مەدرید سەردانی پێشەنگی سێریا ئەی دەکات، لەکاتێکدا لە پلەی بیست و چوارەمی پڕ لە دڵەڕاوکێ دێت.
- ئەنچیلۆتی خۆی لە قۆناخی 32 دەبینێتەوە و دەڵێت: ئەستەمە بتوانین بگەینە 8 پلەکەی پێشەوە.
- ژیریی دەستکرد پێشبینی دەکات ریال مەدرید تاوەکو قۆناخی یەکەم پلەی 21 بەدەست دەهێنێت و دەگاتە قۆناخی پاشکۆ.