ئینگلتەراگرنگترین

گورزێکی کوشندە بەر تۆتنهام دەکەوێت

شەش هەفتە بێ ئەستێرەیەک بەڕێدەکات

Yariga App

یاریگا –

کریستیان رۆمێرۆ، بەرگریکاری تۆتنهام بۆ ماوەی شەش هەفتە دووردەکەوێتەوە.

رۆمێرۆ دوای دوورکەوتنەوەی بۆ ماوەی پێنج یاریی، بانگهێشتی لیستی یاریزانانی یاریی رابردووی تۆتنهام بەرامبەر چێڵسی کرا، بەڵام بەرگریکارە ئەرجەنتینییەکە دوای 15 خوولەک، تووشی پێکانێکی دیکە بوو و رادو دراگوسین شوێنیگرتەوە.

بەگوێرەی دوایین زانیارییەکان بێت، رۆمێرۆ پێکانی پەنجەی پێی راستەی هەیە و لە یارییەکەی چێڵسی نوێبووەتەوە. گاستۆن ئیدوول، رۆژنامەنووسی ئەرجەنتینی بڵاویکردووەتەوە، رۆمێرۆ بۆ ماوەی شەش هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت.

پێکانی رۆمێرۆ هەواڵێکی ناخۆشە بۆ ئانج پۆستێکۆگلو، کە ئێستا بەکۆکردنەوەی 20 خاڵ، لە پلەی 11ی پرێمەرلیگدا دێت.

یاریی داهاتووی سپێرز لە یۆرۆپالیگ بەرامبەر رەینجەرزە و دواتر لە پرێمەرلیگ دەبێتە میوانی ساوسامتن.

بابەتی زیاتر

Back to top button