یاریگا –
دیێگۆ کۆچێن، گۆڵپارێزی نێودەوڵەتی ئەمریکی گرێبەستێکی لەگەڵ بارسێلۆنا تاوەکو 2028 نوێکردەوە.
بارسێلۆنا لە فێبرایەر/شوباتی رابردوودا، لەگەڵ گۆڵپارێزە ئەمریکییەکە رێککەوت و لە مارس/ئادار، بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵدا واژۆکرد.
تۆڕی ئاتلێتیک لە زاری کەسانی نزیک لە یاریزانەکە بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی ناڕێکی خشتەی کارەوە، واژۆکردنی گرێبەستی کۆچێن دواکەوت.
کۆچێن لەڕێگەی دامەزراوەی مارسێتی پەروەردەیی، پەیوەندی بە تیمی لاوانی بارسێلۆناوە کرد، دواتر چووە لاماسیا و لە ساڵی 2022، یەکەم گرێبەستی پیشەیی لەگەڵ بارسا واژۆکرد.
لەم وەرزەدا، شەش جار ناوی لیستی یاریزانانی تیمی یەکەمدا هەبووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ یارییەکی نەکردووە.