کوردستان

دوای 632 رۆژ پیشەسازی دۆڕا

رزگاری سەرکەوتنەکانی پیشەسازی راگرت

Yariga App

یاریگا –

پیشەسازی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر رزگاری تووشی شکست هاتوو ریکۆردەکەی وەستێنرا.

لە گەڕی حەفتەمی خولی نایابی کوردستان، پیشەسازی لە کەلار رووبەرووی رزگاری بوویەوە، دوای 632 رۆژ پیشەسازی تووشی شکست هات و بە ئەنجامی 2 _ 1 بە رزگاری دۆڕا، بە مەش رزگاری کۆتایی بە ریکۆردی پیشەسازی هێنا، پیشەسازی کەوتە خانەی چوارەم بە 13 خاڵ و رزگاریش چووە ریزبەندی سێیەم بە 14 خاڵ.

هەندرێن لە سەر ئەنجامە خراپەکانی بەردەوامە و ئەمجارە 2 _ 0 بە ئاکرێ دۆڕا، بە تەنها دوو خاڵ هەندرێن لە ریزبەندی 13ـەمە، ئاکرێش بەم سەرکەوتنە خاڵەکانی بووە 15 خاڵ و لە ریزبەندی دووەم دێت.

زاخۆ و برایەتی لە یاریگای سێمێل رووبەرووی یەکتر بوونەوە و یارییەکەش 1 _ 1 کۆتایی هات، زاخۆ 12 خاڵی هەیە لە ریزبەندی چوارەمە و برایەتیش بە هەشت خاڵ لە ریزبەندی نۆیەمی خولی نایابی کوردستان دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button