ئینگلتەراگرنگترین

لیڤەرپوول هەموو شتێکی لەگەڵ سەڵاح یەکلاییکردەوە

رۆژنامەی میرەر دوا پەرەسەندنی کەیسی سەڵاح ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول و مهەمەد سەڵاح خەریکە دەگەنە رێککەوتن.

رۆژنامەی میرەر بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول سەرنجی تەواوی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی محەمەد سەڵاح داناوە و دەیەوێت بەر لە مێرکاتۆی زستانەی داهاتوو، هەموو شتێک یەکلاییبکاتەوە.

لیڤەرپوول ئاڵنگارییەکی گەورەی لەبەردەمدایە، چونکە گرێبەستی ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد، ڤیرجیڵ ڤان دایک و مۆ سەڵاح لە کۆتایی ئەم وەرزە بەسەردەچێت و لە سەرەتای ساڵی داهاتووشەوە، هەرسێ یاریزانەکە دەتوانن ئازادانە گفتوگۆ لەگەڵ یانەی دیکە دەستپێبکەن و گرێبەستی پێشوەختە واژۆبکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە بەریتانییەکە بێت، لیڤەرپوول و سەڵاح لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەست بۆ ماوەی دوو ساڵی داهاتوو گەیشتوونەتە رێککەوتن و لە ماوەیەکی نزیکدا، وردەکارییەکان ئاشکرا دەکرێن.

پێشتر رامی عەباس، بەڕێوەبەری کارەکانی سەڵاح بە دەستەی کارگێڕی لیڤەرپوولی راگەیاندبوو، سەڵاح دەیەوێت گرێبەستەکەی بۆ ماوەی سێ ساڵ نوێبکاتەوە، بەڵام لیڤەرپوول تەنیا نیازی نوێکردنەوەی گرێبەستی سەڵاحی بۆ یەک وەرز هەبوو، کەچی ئێستا هەردوولا لەسەر درێژکردنەوەی گرێبەستەکە بۆ ماوەی دوو ساڵ رێککەوتوون.

بەگوێرەی گرێبەستی ئێستای، مووچەی هەفتانەی سەڵاح دەگاتە 400 هەزار پاوەند و لیڤەرپوول نیازی دەستکاریکردنی مووچەکەی نییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button