ئیسپانیاگرنگترین

ئەنچیلۆتی گەڕانەوەی ئەستێرەیەکی لە پێکان راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

پێش یارییەکەیان بەرامبەر ئاتلێتیک بلباو، ئەنچیلۆتی گەڕانەوەی یاریزانێکی لە پێکان راگەیاند.

کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریال مەدرید پێش یاریی بەرامبەر ئاتلێتیک بلباو رایگەیاند :’ئۆریلیەن چوامینی دۆخی زۆر باشە و بەبێ هیچ کێشەیەک راهێنانەکانی کردووە و بۆ یاریی سبەی بەرامبەر ئاتلێتیک بلباو لە خولەکی سەرەتاوە ئامادەیە، دواتر بڕیار دەدەین کەی یاریی پێدەکەین’.

دۆخی زۆر باشە مەشق و راهێنانێکی باشی کردووە و لە خولەکی یەکەمەوە بۆ یاریکردن ئامادەیە، ئەوەی دەبێت بیری لێبکەینەوە ئەوەیە کە گەرانەوەی چوامینی سوودی لە ئاستی بەرگریدا ده‌بێت‌، بۆ ئێمه‌ یاریزانێکی زۆر گرنگە، چونکه‌ سوودمان پێدەبەخشێت له‌ پچرانی تۆپه‌كان دروستكردنی هێرش ئه‌م كاره‌ش زۆر گرنگه‌.

ئانچیلۆتی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی پێش یارییه‌كه‌ گوتی، سەرەڕای هەموو ئەو سەختییانەی لەم ماوەیەدا رووبەڕووم بوونەوه‌، من زۆر باشم، ئێمه‌ له‌ پێناو ئه‌نجامه‌كان ده‌جه‌نگین، هەموو شتێک به‌ گەورەترین یانەی مێژووی تۆپی پێ ده‌به‌خشین.

له‌باره‌ی ئاماده‌كاری تیپه‌كه‌ی گوتی،

تیپه‌كه‌م به‌ باشی بۆ ئه‌م یارییه‌ ئاماده‌یه‌، ماوه‌ی رابردوو بۆ ئێمه‌ قورس بوو، به‌ڵام هه‌وڵده‌ده‌ین به‌باشی دۆخه‌كه‌ تێپه‌رێنین، قۆناخێكی نوێمان ده‌ستپێكردووه‌.


له‌باره‌ی جێگرتنەوەی مێندی و فران گارسیا گوتی،

ئەمانە تەنها بڕیاری تەکنیکین، لەگەڵ ئه‌وه‌ی متمانەم بە مێندی فران زۆره‌ و سەرکەوتوون و دەرفەتیان قۆستۆته‌وه‌.

پرسیار له‌ ئانچێلۆتی كرا كه‌ کلیلی سەرکەوتنیان به‌رامبه‌ر بلباو چییە؟ گوتی،

یارییەکی قورس و ئاڵۆز دەبێت، لە کەشێکی نایاب و بەرامبەر رکابەرێکی گەورە یاریی ده‌كه‌ین، ئێمە لە ساتێکی باشداین و هیوادارین باشترین سوود لە یاریزانه‌كانی خۆمان وەربگرین، تیپێکی بەهێزە، یەکێکە لە باشترین تیپەکانی ئیسپانیا، ئێمه‌ كلیلی سه‌ركه‌وتنمان زۆره‌ و هیوادارم سوودیان لێوه‌رگرین.


له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی لێدانی سزا له‌ یانه‌كه‌ ئانچیلۆتی گوتی،

بێلینگهام یان ئێمباپێ هه‌ردووكیان كێشه‌یان نیه‌، کاتێک ئێمباپێ لە یاری خیتافی لێدانی سزای بۆ جود بێلینگهامی هاوڕێی بەجێهێشت ترسنۆک نەبوو، زۆر بەخشندە بوو، بەڕاستی ئەمه‌ بەرز دەنرخێنین.


راهێنه‌ره‌ ئیتاڵیه‌كه‌ باسی رائول ئاسێنسیۆكرد و گوتی،

 سەلماندی کە بەرگریکارێکه‌ جێگه‌ی متمانەیە، باڵا بەرزە، متمانەی بەخۆی هەیە و بە جۆش و خرۆشەوە، بەشدارییەکی زۆری لەم چوار یارییەدا کردووە، ئەگەر زۆر ناچاربم ده‌یخەمە سەر کورسی یەدەگ، ئه‌و یاریزانێكی گرنگه‌.

له‌ كۆتاییدا له‌باره‌ی یاری کۆتایی لیبرتادۆرس پرسیار له‌ ئانچێلۆتی كرا و گوتی،

سەیری یارییەکەم کرد، کەشێکی زۆر خۆش بوو، لە یەکەم خولەکەوە سەرسوڕهێنەر بوو بۆتافۆگۆ تیپێمی  ناوازەیه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button