فه‌ره‌نساگرنگترین

ئێنریکی: خولی فەرەنسا بەقەد چامپیۆنزلیگ ئه‌سته‌مه‌

Yariga App

یاریگا –

لویس ئێنریکی راهێنەری پاریس سانجێرمان باسی له‌ به‌رامبه‌ربوونی تیپه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر نانس كرد و ستایشی یاریزانێكیشی ده‌كات.

له‌ گه‌ری 13ی خولی فه‌ڕه‌نسا پاریس سان جێرمان به‌رامبه‌ر نانت یاریی كرد و له‌ یارییه‌كه‌ش هه‌ردوو تیپ ‌(1-1) یه‌كسانبوون.

ئێنریکیدوای یارییه‌كه‌ گوتی، ئێمە یارییەکەمان بە تەواوی کۆنتڕۆڵ کرد، لە کاتێکدا نانت بەرگرییەکی زۆر باشی کرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، زیاتر لە دەرفەتێکمان لەدەستدا بۆ تۆمارکردنی گۆڵی دووەم، بەڵام بەردەوام بووین لە هەوڵدان، ئەمەش ئامانجە بۆ ئەوەی ئیرادە لەدەست نەدەین، لە گێمی دووەمدا هەلی زیاترمان لەدەستدا.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، خولی فەرەنسا پاڵەوانێتیەکی وەک چامپیۆنزلیگ قوڕسه‌، گۆنزالۆ رامۆس گۆڵکارێکی دیارە، ئەویش ئەوەی لە یارییەکەدا لێی داواکرابوو، كردی.

له‌ كۆتاییدا گوتی، هه‌موو یارییه‌كان له‌ خولی فه‌ڕه‌نسا قورسه‌ ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت به‌باشی له‌سه‌رجه‌م یارییه‌كان ده‌ركه‌وین، تیپه‌كه‌م ده‌گه‌رێته‌وه‌ ئاستی خۆی.


ئەم یەکسانبوونە زنجیرەیەک سەرکەوتنی لەسەریەک بۆ تیپه‌كه‌ی پاریسی وه‌ستاند  و ژماره‌ی خاڵه‌كانی تیپه‌ پاریسیه‌كه‌ بوو به‌ 33 خاڵ و لە پێشەنگن.

بابەتی زیاتر

Back to top button